.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












دارڤاز ( ده‌رگای جههنهم - Darvaz – بوابه الجحیم ) : --
داڤاز ( هه‌روه‌ك دانیشتوانی ناوچه‌که به ده‌رگای جههنهم ناوی ده‌به‌ن ) ناوی گوندێکه له ئوزبکستان ( تورکمنستان ) و ئه‌که‌وێته ناوه‌ڕاستی بیابانی کاراکۆم ( Karakum ) به دوری 260 کم له باکوری ( عیشق ئاباد ) و دانیشتوانه‌که‌ی نزیکه‌ی 350 که‌س ئه‌بن، ناوچه‌یه‌کی ده‌وڵه‌مه‌نده به گازی سروشتی.
له ساڵی 1971 دا کاتێك جیۆلۆجیسته‌کان ئه‌گه‌ڕان به دوای نه‌وت دا چاڵێکیان هه‌لکه‌ند، به‌ڵام زه‌وی ژێر چاڵه‌که داچوو چاڵێکی زۆر گه‌وره‌ی لێ دروست بوو له شێوه‌ی ئه‌شکه‌وتێك که تیره‌که‌ی نزیکه‌ی 70 مه‌تر بوو و پڕ بوو له گاز، جیۆلۆجیسته‌کان بۆ ئه‌وه‌ی ڕزگاریان بێت له گازی ژه‌هراوی که له‌وانه بوو له‌گه‌ڵ گازه سروشتیه‌که‌دا بێته ده‌ره‌وه بڕیاریان دا گڕی تێبه‌رده‌ن و به‌و هیوایه‌ی گازه‌که له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێکی که‌مدا بسوتێت و ته‌واو بێت دوای ئه‌وه به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر کاره‌که‌یان، به‌ڵام ئه‌وه بۆ ماوه‌ی 40 ساڵه به‌رده‌وام ئه‌سوتێت و که‌سیش نازانێت تا که‌ی به‌رده‌وام ئه‌بێت، له‌وانه‌یه هه‌تا هه‌تایی بێت، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش دانیشتوانی ناوچه‌که ناویان ناوه ده‌رگای جههنهم!







تایبه‌ت به کوردژین
ئاماده کردن و گۆڕینی له ئینگلیزیه‌وه بۆ کوردی
باپیره
له سایتی darvaz-the-door-to-hell وه‌رگیراوه
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن باپیره (2011-04-16 18:44:30)
له‌سه‌ر هێڵ نییه










دەستت خۆش بێت باپیرە گیان بەراستی شتێکی زۆر سەیرە ئەم ماوە زۆرە هەر بسوتێت کەواتا ئەمە جەهەنەمی راستی نەبێت هههه دەست خۆش بۆ زانیاریەکانت و ماندوو نەبیت و بەردەوام بیت لەسەر بابەتە جوانەکانت باپیرە گیان
تەمەن درێژ و بەختەوەر بیت


له‌سه‌ر هێڵ نییه








دەستەکانت خۆش بێت باپیرە گیان
بابەتێکی بەسوودە و سوپاس بۆ زانیاریەکانت
ئینشآءاللە هەردەم سەرکەوتوو و ئاسوودەبیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه










باپیره گیان ترسام ، ئێ خۆت ئه‌زانی ئێمه وامان لێ هاتوه له هه‌مو شت بترسین وتم له‌وانه‌یه ده‌رگای راستی بێت هاهاهاهاها
یاخوا ئه‌و ده‌ستانه‌ت خۆش بێت باپیره گیان ، بابه‌تێکی زۆر جوانه هه‌ر سه‌ر که‌تو سه‌ر فراز بیت یاخوا
هیوا دارم هه‌میشه ته‌ندروست و به‌خته‌وه‌ر بیت ئیشه‌لله ،

عاده‌تی ئه‌م چه‌رخه وایه ، ئه‌هل دڵ غه‌مگین ئه‌کا
شا هه‌میشه ماته ، پیاده په‌یلی جێی فه‌رزین ئه‌کا
له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده‌سته‌کانت خۆش بێت باپیره گیان،،
کاتێک که سه‌یری ڤیدیۆکه‌م کرد ده‌نگی ئه‌و ئاگره هێده زۆر بوو لێره‌وه ترسم لێ نیشتووه
جا ئه‌وانه‌ش له لێواری ئاگره‌که وه‌ستاون،،
سه‌رکه‌وتوو بیت باپیره گیان...
له‌سه‌ر هێڵ نییه








دەستت خوشبیت باپیرەى زور بەریز سەرکەوتوبیت
بیگومان جەهەنمى قیامەت زور زور کەورەیە کەتەنها خواى گەورە دەزانیت
خواى گەورە انشاءالله لە ئاگرى جەهەنم رزگارمان بکات

له‌سه‌ر هێڵ نییه






به‌ڕێزان کاکه sirwan گیان، کاکه Muslim گیان، کاکه brwabatasi گیان، داده SoZi گیان، داده ئةستيرة گیان
ده‌سته‌کانی ئێوه‌ی به‌ڕێزیش خۆش بێت ئازیزه‌کانی باپیره
زۆر سوپاستان ئه‌که‌م بۆ په‌یامه جوانه‌کانتان.
شادمان بوم که ( ده‌رگای جههنهم ) تان به دڵ بوو ها ها ها.
دوباره ده‌سته‌کانتان خۆش بێت
شاد و ته‌مه‌ن درێژبن بۆ ( کوردژین ) و باپیره‌ی خۆتان.
له‌سه‌ر هێڵ نییه