❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ده‌رگای جهه‌نه‌م ( Darvaz )

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-04-16 16:32:14

باپیره‌
خۆشه‌ویستی یانه‌
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-18
دواترین سه‌ردان: 2011-05-07
په‌یامه‌كان: 374
WindowsXPOpera

ده‌رگای جهه‌نه‌م ( Darvaz )

دارڤاز ( ده‌رگای جهه‌نه‌م - Darvaz  – بوابه‌ الجحیم ) : --
داڤاز ( هه‌روه‌ك دانیشتوانی ناوچه‌که‌ به‌ ده‌رگای جهه‌نه‌م ناوی ده‌به‌ن ) ناوی گوندێکه‌ له‌ ئوزبکستان ( تورکمنستان ) و‌ ئه‌که‌وێته‌ ناوه‌ڕاستی بیابانی کاراکۆم ( Karakum ) به‌ دوری 260 کم له‌ باکوری ( عیشق ئاباد ) و دانیشتوانه‌که‌ی نزیکه‌ی 350 که‌س ئه‌بن، ناوچه‌یه‌کی ده‌وڵه‌مه‌نده‌‌ به‌ گازی سروشتی.
له‌ ساڵی 1971 دا کاتێك جیۆلۆجیسته‌کان ئه‌گه‌ڕان به‌ دوای نه‌وت دا چاڵێکیان هه‌لکه‌ند، به‌ڵام زه‌وی ژێر چاڵه‌که‌ داچوو چاڵێکی زۆر گه‌وره‌ی لێ دروست بوو له‌ شێوه‌ی ئه‌شکه‌وتێك که‌ تیره‌که‌ی نزیکه‌ی 70 مه‌تر بوو و پڕ بوو له‌ گاز، جیۆلۆجیسته‌کان بۆ ئه‌وه‌ی ڕزگاریان بێت له‌ گازی ژه‌هراوی که‌ له‌وانه‌ بوو له‌گه‌ڵ گازه‌ سروشتیه‌که‌دا بێته‌ ده‌ره‌وه‌ بڕیاریان دا گڕی تێبه‌رده‌ن و به‌و هیوایه‌ی‌ گازه‌که‌ له‌ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێکی که‌مدا بسوتێت و ته‌واو بێت دوای ئه‌وه‌ به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر کاره‌که‌یان، به‌ڵام ئه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی 40 ساڵه‌ به‌رده‌وام ئه‌سوتێت و که‌سیش نازانێت تا که‌ی به‌رده‌وام ئه‌بێت، له‌وانه‌یه‌ هه‌تا هه‌تایی بێت، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش دانیشتوانی ناوچه‌که‌ ناویان ناوه‌‌ ده‌رگای جهه‌نه‌م!
http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13029707751.jpg
http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13029707752.jpg
http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13029707753.jpg
http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13029708141.jpg
http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13029708152.jpg
http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13029708153.jpg
http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13029709171.jpg
http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13029709182.jpg

تایبه‌ت به‌ کوردژین
ئاماده‌ کردن و گۆڕینی له‌ ئینگلیزیه‌وه‌ بۆ کوردی
باپیره‌
له‌ سایتی darvaz-the-door-to-hell  وه‌رگیراوه‌

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن باپیره‌ (2011-04-16 18:44:30)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-04-16 18:01:03

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: ده‌رگای جهه‌نه‌م ( Darvaz )

دەستت خۆش بێت باپیرە گیان بەراستی شتێکی زۆر سەیرە ئەم ماوە زۆرە هەر بسوتێت کەواتا ئەمە جەهەنەمی راستی نەبێت هههه دەست خۆش بۆ زانیاریەکانت و ماندوو نەبیت و بەردەوام بیت لەسەر بابەتە جوانەکانت باپیرە گیان
تەمەن درێژ و بەختەوەر بیت

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-cb44b44495.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-04-16 18:42:55

Muslim
کازیوەی یانە
شوێن: Suli
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-05
دواترین سه‌ردان: 2024-11-22
په‌یامه‌كان: 1977
WindowsXPSafari

Re: ده‌رگای جهه‌نه‌م ( Darvaz )

دەستەکانت خۆش بێت باپیرە گیان
بابەتێکی بەسوودە و سوپاس بۆ زانیاریەکانت
ئینشآءاللە هەردەم سەرکەوتوو و ئاسوودەبیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-04-16 19:41:06

brwabatasi
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: BATAS
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-19
دواترین سه‌ردان: 2014-02-24
په‌یامه‌كان: 2905
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: ده‌رگای جهه‌نه‌م ( Darvaz )

باپیره‌ گیان ترسام ، ئێ خۆت ئه‌زانی ئێمه‌ وامان لێ هاتوه‌ له‌ هه‌مو شت بترسین وتم له‌وانه‌یه‌ ده‌رگای راستی بێت هاهاهاهاها
یاخوا ئه‌و ده‌ستانه‌ت خۆش بێت باپیره‌ گیان ، بابه‌تێکی زۆر جوانه‌ هه‌ر سه‌ر که‌تو سه‌ر فراز بیت یاخوا
هیوا دارم هه‌میشه‌ ته‌ندروست و به‌خته‌وه‌ر بیت ئیشه‌لله‌ ،

Kurdzhin

عاده‌تی ئه‌م چه‌رخه‌ وایه‌ ، ئه‌هل دڵ غه‌مگین ئه‌کا
شا هه‌میشه‌ ماته‌ ، پیاده‌ په‌یلی جێی فه‌رزین ئه‌کا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2011-04-16 21:49:10

★SoZi★
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ❤ ســـلێـمانی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-09
دواترین سه‌ردان: 2013-08-30
په‌یامه‌كان: 5238
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: ده‌رگای جهه‌نه‌م ( Darvaz )

ده‌سته‌کانت خۆش بێت باپیره‌ گیان،،
کاتێک که‌ سه‌یری ڤیدیۆکه‌م کرد ده‌نگی ئه‌و ئاگره‌ هێده‌ زۆر بوو لێره‌وه‌ ترسم لێ نیشتووه‌
جا ئه‌وانه‌ش له‌ لێواری ئاگره‌که‌ وه‌ستاون،،
سه‌رکه‌وتوو بیت باپیره‌ گیان...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2011-04-17 13:36:05

^Astera^
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-11-01
دواترین سه‌ردان: 2014-02-01
په‌یامه‌كان: 1008
WindowsXPFirefox

Re: ده‌رگای جهه‌نه‌م ( Darvaz )

دەستت خوشبیت باپیرەى زور بەریز سەرکەوتوبیت
بیگومان جەهەنمى قیامەت زور زور کەورەیە کەتەنها خواى گەورە دەزانیت
خواى گەورە انشاءالله لە  ئاگرى جەهەنم رزگارمان بکات

Kurdzhin
سُــبْـــحَـــانَ اللهِ الــعًــظِـــيــــمْ
سُـــبْــحَــانَ اللهِ وَبِــحْـــمـــدِهْ 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2011-04-17 18:41:20

باپیره‌
خۆشه‌ویستی یانه‌
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-18
دواترین سه‌ردان: 2011-05-07
په‌یامه‌كان: 374
WindowsXPOpera

Re: ده‌رگای جهه‌نه‌م ( Darvaz )

به‌ڕێزان کاکه‌ sirwan گیان، کاکه‌ Muslim گیان، کاکه‌ brwabatasi گیان، داده‌ SoZi گیان، داده‌ ئةستيرة گیان
ده‌سته‌کانی ئێوه‌ی به‌ڕێزیش خۆش بێت ئازیزه‌کانی باپیره‌
زۆر سوپاستان ئه‌که‌م بۆ په‌یامه‌ جوانه‌کانتان.
شادمان بوم که‌ ( ده‌رگای جهه‌نه‌م ) تان به‌ دڵ بوو  ها ها ها.
دوباره‌ ده‌سته‌کانتان خۆش بێت
شاد و ته‌مه‌ن درێژبن بۆ ( کوردژین ) و باپیره‌ی خۆتان.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net