.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














بیرکردنه‌وه ئه‌و پڕۆسه گرنگه‌یه که به‌شێکی گه‌وره‌ی ژیان و ئاینده‌و ئێستامانی له‌سه‌ر به‌نده حوکمڕان وبڕیارده‌ری چاره‌نوسمانه و به‌شداره له دروست کردن و بیناکردنی ژیانماندا ژیانمان به‌رهه‌می ئه‌ندێشه‌و بیرکردنه‌وه‌کانمانه له‌م سۆنگه‌یه‌وه ده‌کرێت بڵێین {ئه‌گه‌ر بیرکردنه‌وه‌مان بگۆڕین ژیانیشمان دهگؤڕین}
زاناکانیش ده‌ڵێن:ڕه‌فتار به‌شێک له تێڕوانینمانه واته کۆی ڕه‌فتار و هه‌لسوکه‌وته‌کانی مرۆڤ له‌ژیانی ڕۆژانه‌یدا به‌رهه‌می دیدگا‌و بیرکردنه‌وه‌و بۆچونهکانیهتی بێگومان ئه‌و که‌سه‌ی به‌شێوه‌یه‌کی دروست بیرده‌کاته‌وه ده‌زانێت ئامانجه‌کانی چین و به‌کوێی ده‌گه‌یه‌نن کاتێکیش ده‌گاته شوێنی مه‌به‌ست له‌وێوه ئاسۆیه‌کی ڕونتر و دورتر ده‌بینێت .........
تۆ ئه‌ی {مرۆڤ}گه‌وره‌ترین بونه‌وه‌ری خودای گه‌وره‌ی که زه‌وی و ئاسمان و سه‌رجه‌م بونه‌وه‌رانی تر بۆ خزمه‌تی تۆ ده‌سته‌مۆکراون و هێزی ژیری وعه‌قڵ و بیرکردنه‌وه‌و هۆکاره‌کانی زانست له بینین و بیستن و دڵ گه‌وره‌ترین خه‌لاتی په‌روه‌ردگاره بۆ تۆتاکه دروستکراوێکی که توانای به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌کانی هه‌بێت و توانای چاک سازیت تێدا خولقابێت بیرکردنه‌وه ژیانی مرۆڤ دروست ده‌کات حه‌کیم و فه‌یله‌سوفی ناوداری یۆنان {سوقرات}له باره‌ی بیرکردنه‌وه ده‌ڵێت
[به بیرکردنه‌وه مرۆڤ ده‌توانێت ژیانی خۆی بکاته گوڵ و گولزار یان دڕک وداڵ]
ئایا بڕوات وانیه که شکستخواردوه‌کان به شکستخواردیی بیریانکردووه ته‌وه و سه‌رکه‌وتوه‌کانیش بیریان له سه‌رکه‌وتن کردووه‌ته‌وه سه‌رکه‌وتوانه‌ش بیریان کردووه‌ته‌وه؟؟؟؟
بێگومان زۆرێک له شته‌کانی ژیانمان په‌یوه‌سته به بیرکردنه‌وه‌کانمانه‌وه ئه‌گه‌ر تا ئێستا بڕوات لاوازه گرفت نیه
به ئه‌رک نه‌بێت چاوت داخه و بیر له خواردنی لیمۆ بکه‌ره‌وه!!
ئا......ئێستا ده‌مت پڕ بو له ئاو......وانییه؟؟که‌واته بۆت ده‌رکه‌وت بیرکردنه‌وه چه‌ند کاریگه‌ره......
له کۆتایدا پێویسته بڵێین :
ئاگاداری بیرکردنه‌وه‌کانت به چونکه ده‌بێته قسه‌و گوفتار هه‌روه‌ها ئاگاداری قسهوگوفتارت به چونکه ده‌بێته کرده‌وه‌و ڕه‌فتار ئاگاداری کرده‌وه‌و ڕهفتاریشت به چونکه ده‌بێته که‌سێتیت ئاگاداری ئه‌وه‌به تۆ کێیت؟؟چونکه پاشهڕۆژتی له‌سه‌ر به‌نده پاشه‌ڕۆژت به بیرکردنه‌وه‌کانت ده‌ست پێده‌کات که‌واته باش ئاگاداری بیرکردنه‌وه‌کانت به !!!
ههربیرکردنهوهیه جیهان و بوون و گه‌ردونی به‌م ڕۆژگار و قۆناغه‌ی ئێستا گه‌یاندووه جا باش بێت یان خراپ!........
ئاماده‌کردنی یوجین

له‌سه‌ر هێڵ نییه







ده‌سخۆش بۆ دانانی ئه‌م بابه‌ته

له‌سه‌ر هێڵ نییه