❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ژیانمان به‌رهه‌می بیرکردنه‌وه‌کانمانه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-06-15 09:06:59

شیوه‌ن
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-29
دواترین سه‌ردان: 2012-05-27
په‌یامه‌كان: 1038
WindowsFirefox

ژیانمان به‌رهه‌می بیرکردنه‌وه‌کانمانه‌

بیرکردنه‌وه‌ ئه‌و پڕۆسه‌ گرنگه‌یه‌ که‌ به‌شێکی گه‌وره‌ی ژیان و ئاینده‌و ئێستامانی له‌سه‌ر به‌نده‌ حوکمڕان وبڕیارده‌ری چاره‌نوسمانه‌ و به‌شداره‌ له‌ دروست کردن و بیناکردنی ژیانماندا ژیانمان به‌رهه‌می ئه‌ندێشه‌و بیرکردنه‌وه‌کانمانه‌ له‌م سۆنگه‌یه‌وه‌ ده‌کرێت بڵێین {ئه‌گه‌ر بیرکردنه‌وه‌مان بگۆڕین ژیانیشمان ده‌گؤڕین}                                       
زاناکانیش ده‌ڵێن:ڕه‌فتار به‌شێک له‌ تێڕوانینمانه‌ واته‌ کۆی ڕه‌فتار و هه‌لسوکه‌وته‌کانی مرۆڤ له‌ژیانی ڕۆژانه‌یدا به‌رهه‌می دیدگاو بیرکردنه‌وه‌و بۆچونه‌کانیه‌تی  بێگومان ئه‌و که‌سه‌ی به‌شێوه‌یه‌کی دروست بیرده‌کاته‌وه‌ ده‌زانێت ئامانجه‌کانی چین و به‌کوێی ده‌گه‌یه‌نن کاتێکیش ده‌گاته‌ شوێنی مه‌به‌ست له‌وێوه‌ ئاسۆیه‌کی ڕونتر و دورتر ده‌بینێت .........                                 
تۆ ئه‌ی {مرۆڤ}گه‌وره‌ترین بونه‌وه‌ری خودای  گه‌وره‌ی که‌ زه‌وی و ئاسمان و سه‌رجه‌م بونه‌وه‌رانی تر بۆ خزمه‌تی تۆ ده‌سته‌مۆکراون و هێزی ژیری وعه‌قڵ و بیرکردنه‌وه‌و هۆکاره‌کانی زانست له‌ بینین و بیستن و دڵ گه‌وره‌ترین خه‌لاتی په‌روه‌ردگاره‌ بۆ تۆتاکه‌ دروستکراوێکی که‌ توانای به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌کانی هه‌بێت و توانای چاک سازیت تێدا خولقابێت    بیرکردنه‌وه‌ ژیانی مرۆڤ دروست ده‌کات حه‌کیم و فه‌یله‌سوفی ناوداری یۆنان {سوقرات}له‌ باره‌ی بیرکردنه‌وه‌ ده‌ڵێت

[به‌ بیرکردنه‌وه‌ مرۆڤ ده‌توانێت ژیانی خۆی بکاته‌ گوڵ و گولزار یان دڕک وداڵ]                       
ئایا بڕوات وانیه‌ که‌ شکستخواردوه‌کان به‌ شکستخواردیی بیریانکردووه‌ ته‌وه‌ و سه‌رکه‌وتوه‌کانیش بیریان له‌ سه‌رکه‌وتن کردووه‌ته‌وه‌ سه‌رکه‌وتوانه‌ش بیریان کردووه‌ته‌وه‌؟؟؟؟
بێگومان زۆرێک له‌ شته‌کانی ژیانمان په‌یوه‌سته‌ به‌ بیرکردنه‌وه‌کانمانه‌وه‌ ئه‌گه‌ر تا ئێستا بڕوات لاوازه‌ گرفت نیه‌
به‌ ئه‌رک نه‌بێت چاوت داخه‌ و بیر له‌ خواردنی لیمۆ بکه‌ره‌وه‌!!                                                 
   

ئا......ئێستا ده‌مت پڕ بو له‌ ئاو......وانییه‌؟؟که‌واته‌ بۆت ده‌رکه‌وت بیرکردنه‌وه‌ چه‌ند کاریگه‌ره‌......                   
له‌ کۆتایدا پێویسته‌ بڵێین :                                                                                                 
ئاگاداری بیرکردنه‌وه‌کانت به‌ چونکه‌ ده‌بێته‌ قسه‌و گوفتار هه‌روه‌ها ئاگاداری قسه‌وگوفتارت به‌ چونکه‌ ده‌بێته‌ کرده‌وه‌و ڕه‌فتار ئاگاداری کرده‌وه‌و ڕه‌فتاریشت به‌ چونکه‌ ده‌بێته‌ که‌سێتیت ئاگاداری ئه‌وه‌به‌ تۆ کێیت؟؟چونکه‌ پاشه‌ڕۆژتی له‌سه‌ر به‌نده‌ پاشه‌ڕۆژت به‌ بیرکردنه‌وه‌کانت ده‌ست پێده‌کات که‌واته‌ باش ئاگاداری بیرکردنه‌وه‌کانت به‌ !!!                               
هه‌ربیرکردنه‌وه‌یه‌ جیهان و بوون و گه‌ردونی به‌م ڕۆژگار و قۆناغه‌ی ئێستا گه‌یاندووه‌  جا باش بێت یان خراپ!........
                                    ئاماده‌کردنی یوجین

Kurdzhin
شار خامۆشه‌ کش و ماته‌ کۆڵان که‌سی لێوه‌ نایه‌ت
مه‌ره‌ گیان  ئاره‌ گیان برا جوانه‌ مه‌رگه‌کانم بیرتانه‌که م  ئاخر  ناتوانم باوه ر به خوم بينم كه ئيوه مردون  نائيوه نه مردون
ده‌ وه‌رنه‌وه‌ توخوا وه‌رنه‌وه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-06-15 09:56:50

ئاكؤ سامان
جوانی کوردژین
شوێن: شاری كه‌لار
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-04-26
دواترین سه‌ردان: 2011-12-21
په‌یامه‌كان: 896
WindowsXPSafari

Re: ژیانمان به‌رهه‌می بیرکردنه‌وه‌کانمانه‌

ده‌سخۆش بۆ دانانی ئه‌م بابه‌ته‌

Kurdzhin
نا خۆشه‌..كه‌سێكت خۆش بوێ ئه‌و تۆی خۆش نه‌وێیت
له‌وه‌ ناخۆشتر ئه‌وه‌یه‌..كه‌ تۆ به‌رده‌وامبی له‌سه‌ر ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌!!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net