.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






هه‌لبه‌ست و په‌خشان، وهکودووشێوهی نوسینی ئه‌ده‌بی ،له زۆر لاوه جیاوازن. که گرنگترینیان ئه‌مانه‌ن:
1-هه‌ڵبه‌ست له ویژدان و سۆزه‌وه ههڵدوقوڵێ ،که‌چی په‌خشان زاده‌ی هۆش ژیریه،واته هه‌ڵبه‌ست له‌گه‌ڵ دڵ‌و ویژدانی مرۆڤ ده‌دوێ هه‌وڵ ده‌دات بیبزوێنێ که‌چی په‌خشان له‌گه‌ڵ ئه‌قڵ و هۆشی مرۆڤ ده‌دوێ وهه‌وڵ ده‌دا به ژێربێژی ورده‌کاری راسته‌قینه‌کان بخاته ڕوو ، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه هه‌ڵبه‌ست زیاتر که‌سێتی شاعیری پێوه دیاره و په‌خشان که‌متر که‌سێتی نوسرهرهکهی ده‌رده‌خا.
2- زمان ده‌ربڕین له هه‌ڵبه‌ستدا ئاوێته‌ییه (تهرکیبیه) که‌چی له په‌خشاندا شیکاریه (تهحلیلیه)، چونکه هه‌ڵبه‌ست پێویستی به چڕی ده‌ربڕین و کورت‌بڕی هه‌یه، که‌چی په‌خشان پێویستی به شیکردنه‌وه‌و درێژه پێدان و لێکدانه وه هه‌یه .
3- کێش و سه‌روا دوو ره‌گه‌زی زه‌ق و بنجی هه‌ڵبه‌ستن به تایبه‌تی هه‌ڵبه‌ستی دێرین، که چی ئه‌مانه له په‌خشاندا مه‌رج نیه، ته‌نیا له هه‌ندێ په‌ند و قسه‌ی نه‌سته‌قدا سه‌روا هه‌یه .ئه‌ویش بۆ جوانییه.
4- له هه‌ڵبه‌ستدا زۆر جار کێش و سه‌روا شاعیر ناچار ده‌کات ڕیزی وشه‌کان له ڕسته‌دا تێک بدا‌و وشه‌کان پاش‌و پێشبکات ،بۆیه شاعیر لێی ناگیرێ وشه له هه‌ر سوێنێکی ڕسته‌ی هه‌ڵبه‌ست دابنێ، به‌مه‌وه داڕشتنی ڕسته‌کانی ناسروشتی ده‌رده‌چن که‌چی له په‌خشاندا ڕیزی وشه‌کان ده‌بێ له شوێنی خۆیان بن ، بۆیه ڕسته‌ی په‌خشان ڕه‌وانتر و ئاساییتره له هی هه‌ڵبه‌ست..
5- نه‌خشه‌ی دابه‌شبونی هه‌ریه‌که له هه‌ڵبه‌ست و په‌خشان له سه‌ر لاپه‌ڕه‌دا،جیایه.. واته تۆبۆگرافیای ده‌قی هه‌لبه‌ست جیایه له هی په‌خشان له شیعری کلاسیزمی هه‌ر دێڕه‌ی به سه‌ر دوو لهتدا دابه‌ش ده‌بێت سه‌رواش به گوێره‌ی جۆری ههلبهستهکه ده‌گۆڕێ. غه‌زه‌ل و قه‌سیده و چوارین و مه‌سنه‌وی و موسته‌زاد… هه‌ریه‌که جۆره سه‌روایه‌کی هه‌یه و جۆره نه‌خشه‌یه‌ک به هه‌ڵبه‌سته که ده‌دات له سه‌ر لاپه‌ڕه‌دایه، که‌چی په‌خشان هه‌مووی به سه‌ر یه‌که‌وه ده‌نوسرێ و ته‌نیا به ته‌واو بونی پارچه‌یه‌ک ، دێری نوێ ده‌ست پێده‌کات…
- - - - -- - - - - -
له 2007 ئه‌وه ئه‌م بابه‌ته‌م تایپ کردبوو بۆ ڕاپۆرتێک که‌چی به نسیب نه‌بوو
ئێستا وا له کوردژین دامنا
به هیوای سود بینین
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن HemN_94 (2011-07-12 21:46:06)


له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش کاک هێمن بابه‌تێکی به‌سوده

له‌سه‌ر هێڵ نییه