❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / جیاوازی نێوان په‌خشان و شیعر..

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-07-12 21:44:14

HemN_94
جوانی کوردژین
شوێن: kurdistan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-06
دواترین سه‌ردان: 2025-10-30
په‌یامه‌كان: 680
ویبگه‌
WindowsFirefox

جیاوازی نێوان په‌خشان و شیعر..

هه‌لبه‌ست و په‌خشان، وه‌کودووشێوه‌ی نوسینی ئه‌ده‌بی ،له‌ زۆر لاوه‌ جیاوازن. که‌ گرنگترینیان ئه‌مانه‌ن:

1-هه‌ڵبه‌ست له‌ ویژدان و سۆزه‌وه‌ هه‌ڵدوقوڵێ ،که‌چی په‌خشان زاده‌ی هۆش ژیریه‌،واته‌ هه‌ڵبه‌ست له‌گه‌ڵ دڵو ویژدانی مرۆڤ ده‌دوێ هه‌وڵ ده‌دات بیبزوێنێ که‌چی په‌خشان له‌گه‌ڵ ئه‌قڵ و هۆشی مرۆڤ ده‌دوێ وهه‌وڵ ده‌دا به‌ ژێربێژی ورده‌کاری راسته‌قینه‌کان بخاته‌ ڕوو ، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه‌ هه‌ڵبه‌ست زیاتر که‌سێتی شاعیری پێوه‌ دیاره‌ و په‌خشان که‌متر که‌سێتی نوسره‌ره‌که‌ی ده‌رده‌خا.

2- زمان ده‌ربڕین له‌ هه‌ڵبه‌ستدا ئاوێته‌ییه‌ (ته‌رکیبیه‌) که‌چی له‌ په‌خشاندا شیکاریه‌ (ته‌حلیلیه‌)، چونکه‌ هه‌ڵبه‌ست پێویستی به‌ چڕی ده‌ربڕین و کورتبڕی هه‌یه‌، که‌چی په‌خشان پێویستی به‌ شیکردنه‌وه‌و درێژه‌ پێدان و لێکدانه‌ وه‌ هه‌یه‌ .

3- کێش و سه‌روا دوو ره‌گه‌زی زه‌ق و بنجی هه‌ڵبه‌ستن به‌ تایبه‌تی هه‌ڵبه‌ستی دێرین، که‌ چی ئه‌مانه‌ له‌ په‌خشاندا مه‌رج نیه‌، ته‌نیا له‌ هه‌ندێ په‌ند و قسه‌ی نه‌سته‌قدا سه‌روا هه‌یه‌ .ئه‌ویش بۆ جوانییه‌.

4- له‌ هه‌ڵبه‌ستدا زۆر جار کێش و سه‌روا شاعیر ناچار ده‌کات ڕیزی وشه‌کان له‌ ڕسته‌دا تێک بداو وشه‌کان پاشو پێشبکات ،بۆیه‌ شاعیر لێی ناگیرێ وشه‌ له‌ هه‌ر سوێنێکی ڕسته‌ی هه‌ڵبه‌ست دابنێ، به‌مه‌وه‌ داڕشتنی ڕسته‌کانی ناسروشتی ده‌رده‌چن که‌چی له‌ په‌خشاندا ڕیزی وشه‌کان ده‌بێ له‌ شوێنی خۆیان بن ، بۆیه‌ ڕسته‌ی په‌خشان ڕه‌وانتر و ئاساییتره‌ له‌ هی هه‌ڵبه‌ست..

5- نه‌خشه‌ی دابه‌شبونی هه‌ریه‌که‌ له‌ هه‌ڵبه‌ست و په‌خشان له‌ سه‌ر لاپه‌ڕه‌دا،جیایه‌.. واته‌ تۆبۆگرافیای ده‌قی هه‌لبه‌ست جیایه‌ له‌ هی په‌خشان له‌ شیعری کلاسیزمی هه‌ر دێڕه‌ی به‌ سه‌ر دوو له‌تدا دابه‌ش ده‌بێت سه‌رواش به‌ گوێره‌ی جۆری هه‌لبه‌سته‌که‌ ده‌گۆڕێ. غه‌زه‌ل و قه‌سیده‌ و چوارین و مه‌سنه‌وی و موسته‌زاد… هه‌ریه‌که‌ جۆره‌ سه‌روایه‌کی هه‌یه‌ و جۆره‌ نه‌خشه‌یه‌ک به‌ هه‌ڵبه‌سته‌ که‌ ده‌دات له‌ سه‌ر لاپه‌ڕه‌دایه‌، که‌چی په‌خشان هه‌مووی به‌ سه‌ر یه‌که‌وه‌ ده‌نوسرێ و ته‌نیا به‌ ته‌واو بونی پارچه‌یه‌ک ، دێری نوێ ده‌ست پێده‌کات…

- - - - -- - - - - -
له‌ 2007 ئه‌وه‌ ئه‌م بابه‌ته‌م تایپ کردبوو بۆ ڕاپۆرتێک که‌چی به‌ نسیب نه‌بوو 2 ئێستا وا له‌ کوردژین دامنا
به‌ هیوای سود بینین

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن HemN_94 (2011-07-12 21:46:06)

Kurdzhin
http://www.kurdupload.com/images/RUm8gz1350399533/wazhw.jpg

ئه‌مڕۆ ده‌ستپێكی هێنانه‌دی ئامانجه‌كه‌مه‌ ، به‌یانی  ...... !

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-07-13 07:00:35

roshna
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-04-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-29
په‌یامه‌كان: 2572
WindowsXPSafari

Re: جیاوازی نێوان په‌خشان و شیعر..

ده‌ست خۆش کاک هێمن بابه‌تێکی به‌سوده‌

Kurdzhin
خۆشه‌ویستم بۆ توره‌ بووی کاتێک پێم وتی دوڕوی
تۆ نه‌تهێلا راستیه‌که‌ له‌ده‌مم ده‌رچێت
بروا بکه‌ ویستم بڵێم  تۆ رویه‌کت له‌ هه‌تاوه‌و
رویه‌کیشت له‌ مانگ ئه‌چێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net