❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / له‌ شه‌قامه‌وه‌ فێر بوم،،،

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-12-28 07:52:19

شیوه‌ن
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-29
دواترین سه‌ردان: 2012-05-27
په‌یامه‌كان: 1038
WindowsFirefox

له‌ شه‌قامه‌وه‌ فێر بوم،،،

کاتێک به‌ رێگادا ده‌ڕۆیت ته‌نها 60 مه‌تری سه‌ره‌تا ده‌بینیت
پاش بڕینی 60 مه‌تره‌که‌ 60 مه‌تری دیکه‌ ئاشکرا ده‌بێت
ژیانیش هه‌روایه‌ له‌پاش بڕینی 60 مه‌تری یه‌که‌م 60 مه‌تری ترت بۆ ئاشکرا ده‌بێت

ڕۆژێک به‌ خه‌یاڵی شه‌قامه‌وه‌ چاوه‌کانم نوقمی خه‌یاڵات بون سه‌رئه‌نجام شتگه‌لێک له‌ شه‌قامه‌وه‌ فێڕ بوم
که‌وا له‌ زانکۆکانیش ده‌ست ناکه‌وێت،،

له‌ شه‌قامه‌وه‌ فێڕ بوم،،، که‌ ڕێگاکان هه‌روه‌ک و ژیان جۆراوجۆرن جۆره‌ ڕێگایه‌کم بینی زۆر ته‌سک بو
هه‌روه‌کو ناخۆشیه‌کانی ژیان  چۆن دڵی مرۆڤه‌کان ته‌سک ده‌کاته‌وه‌
له‌هه‌مان کاتدا ڕێگایه‌کی ترم بینی فراوانبوو به‌ڕاستی زۆر به‌جوانی فراوانیه‌که‌ی  دیار بو هه‌روه‌ک و مرۆڤه‌ دڵ فراوانه‌کان
هه‌رگیز ئاسته‌نگێک له‌و ڕێگا فراوانانه‌ نایان وه‌ستێنێت،،،

له‌ شه‌قامه‌وه‌ فێر بوم ،،،جۆره‌ها که‌س  به‌م ڕێگایانه‌دا ده‌ڕوات ژیانیش هه‌روایه‌ که‌واته‌ بۆچێ ده‌بێت دلم ته‌نگ بێت کاتێک له‌هه‌مان ڕێگاوه‌ ده‌ڕۆین
ئه‌ی ئه‌وانیش مرۆڤ نین  با هه‌رجه‌ندا خراپیش بن به‌ڵام ئه‌وان مرۆڤن وه‌ک و ئێمه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ هه‌مویانم خۆشده‌وێت

له‌ شه‌قامه‌وه‌ فێر بوم،،،،که‌وا هه‌موو شه‌قامێک تاسه‌ی ناخۆشی تێدایه‌  بۆیه‌ له‌کاتی پێدا ڕۆیشتندا ده‌بێت ئوتۆمبێله‌که‌مان هێواش بکه‌ینه‌وه‌
تا زیانێکی زۆرمان به‌رنه‌که‌وێت ئیدی بۆچی ده‌بێت دڵم ناخۆش بێت کاتێک زۆر که‌س پێش من له‌و تاسه‌یه‌یان داوه‌ و به‌ سه‌لامه‌تی ده‌رچون
له‌ تاسه‌کانی ژیاندا هێواشی ده‌که‌مه‌وه‌ تا به‌ هێواشی گوزه‌ر بکه‌م به‌نێو شه‌قامه‌کانی ژیاندا ،،،،

له‌ شه‌قامه‌وه‌ فێر بوم ،،، ڕێگای سه‌ره‌کی و ڕێگای لاوه‌کی هه‌یه‌ ڕێگای سه‌ره‌کی ژیان خاوه‌ن ئاماجه‌کانن ئه‌وان ئه‌و رێگایه‌ ده‌گرنه‌ به‌ر تا کۆتایی با دوریش بێت گرنگ ئه‌وه‌یه‌ ده‌گه‌ن به‌ ئامانجه‌کانیان
هه‌روه‌ها فێری ئه‌وه‌ بوم که‌ ڕێگا لاوه‌کیه‌کانی ژیانجگه‌ له‌ جه‌نجاڵی شتێکی دیکه‌ نیه‌ بۆیه‌ زۆربه‌ی که‌س له‌به‌ر کورتی ئه‌م ڕێگایه‌ ده‌گرنه‌ به‌ر
ئاخۆ چه‌ند که‌س ئه‌م ڕێگا ناخۆشه‌یان تاقیکردبێته‌وه‌  و لێی ده‌رنه‌چوبن نه‌یانتوانیوه‌ بێنه‌وه‌ سه‌ر ڕێگای سه‌ره‌کی،،،،

له‌ شه‌قامه‌وه‌ فێڕ بوم،،،،ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر شه‌قامه‌کاندا گوزه‌ر ده‌کا ئوتۆمبێله‌کانن 
هه‌یانه‌ خێرایه‌ له‌ ڕۆیشتن هه‌شیانه‌ هێواش
هه‌یانه‌ ئوتۆمبێله‌که‌ی نوێیه‌ ئه‌وه‌ی له‌ ناویه‌تی کۆنه‌
هه‌شیانه‌ ئوتۆمبێله‌که‌ی کۆنه‌ و ئه‌وه‌ی له‌ ناویه‌تی نوێیه‌
به‌ڵێ ژیانیش هه‌روایه‌ مرۆڤه‌کان گوزه‌ر ده‌که‌ن بۆ ڕێگای ژیانیان بۆ ئاوات و ئامانجیان
هه‌یانه‌ زۆر خێرا ده‌گاته‌ ئامانجه‌که‌ی و به‌ ده‌ستی ده‌هێنێت
هه‌شیانه‌ تۆزێک به‌ هێواشی ئامانج و هیواکه‌ی دێته‌ دی به‌لام کۆڵ نادات بۆ ئامانجه‌که‌ی ڕێگای سه‌ختی ژیان ده‌گرێته‌ به‌ر تا کۆتایی،،
هه‌یانه‌ له‌ ژیان زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌لام بۆ ساتێک تامی له‌و خۆشیه‌ نه‌کردوه‌ که‌ له‌ ناویدا ده‌ژی به‌م چه‌شنه‌ له‌و ئوتۆمبێله‌ نوێیه‌ ده‌چێت که‌وا  ئه‌وه‌ی له‌ ناویه‌تی کۆنه‌ ،،
به‌ڵێ هه‌ژارانێکمان هه‌یه‌ له‌ ژیانیان زۆر دڵخۆشن له‌و ژیانه‌ی تیایدا گوزه‌ر ده‌که‌ن  به‌و به‌شه‌ی هه‌یه‌تی ڕازییه‌ له‌ کاتی نوستندا به‌ ئاسوده‌یی سه‌ر ده‌کاته‌ سه‌ر سه‌رینه‌که‌ی و به‌ ئارامی ده‌خه‌وێت ئه‌وه‌ش له‌و جه‌شنه‌ ئوتۆمبێله‌ ده‌جێت که‌وا کۆنه‌ و ئه‌وه‌ی ناویشی نوێیه‌  هه‌شیانه‌ هه‌ردویانی نوێیه‌ و هه‌شینه‌ هه‌ردوکیانی کۆنه‌

له‌ شه‌قامه‌وه‌ فێر بوم ،،، له‌ ڕێگاکان وه‌ستانی کاتی هه‌یه‌ ئێمه‌ پێی ده‌ڵێین ترافیک لایت ،،،
به‌ڵی خۆیه‌تی ئه‌ها ئه‌و سێ ڕه‌نگه‌ی هه‌میشه‌ لامان وه‌ک و ناسیاوێکی لێهاتوه‌ که‌ له‌به‌رده‌میدا راده‌وه‌ستین
به‌ڵێ ژیانی مرۆڤه‌کانیش وه‌هایه‌  ئه‌وانه‌ی بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی له‌ ژیان داده‌بڕێن به‌ڵام له‌کاتی ڕۆیشتنی به‌رده‌وام ده‌بێت

له‌کاتی وانه‌کاندا گه‌یشتمه‌ شوێنی مه‌به‌ست   ئه‌و شوێنه‌ی له‌و ڕێگایه‌دا بۆی ده‌ڕۆیشتم ئاخۆ جه‌ندانی وه‌ک من به‌و رێگایه‌دا گوزه‌ر ده‌که‌ن



ئاماده‌کردنی شیوه‌ن

Kurdzhin
شار خامۆشه‌ کش و ماته‌ کۆڵان که‌سی لێوه‌ نایه‌ت
مه‌ره‌ گیان  ئاره‌ گیان برا جوانه‌ مه‌رگه‌کانم بیرتانه‌که م  ئاخر  ناتوانم باوه ر به خوم بينم كه ئيوه مردون  نائيوه نه مردون
ده‌ وه‌رنه‌وه‌ توخوا وه‌رنه‌وه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-12-30 12:16:08

_Araz_
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: ♥Kurdistan♥
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-08-11
دواترین سه‌ردان: 2014-01-30
په‌یامه‌كان: 191
ویبگه‌
WindowsSafari

Re: له‌ شه‌قامه‌وه‌ فێر بوم،،،

بابەتێکی زۆر جوانە..
دەست خۆش بێ و
بە هیوای جوانترو جوانتریش

Kurdzhin
♥ گــــەورەیی بە عــــەقڵــه‌ بە ســاڵ نیـه‌ ♥ جـــوانی بـــە نـــاخە بە روخسـار نیـە ♥ دەوڵەمـەندی بە دڵـــە بە مـــاڵ نــیە ♥
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-ba2cf6fd93.gif
http://cc.amazingcounters.com/counter.php?i=3006348&c=9019357

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-12-31 11:56:35

شیوه‌ن
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-29
دواترین سه‌ردان: 2012-05-27
په‌یامه‌كان: 1038
WindowsFirefox

Re: له‌ شه‌قامه‌وه‌ فێر بوم،،،

زۆر سوپاس برای شیرینم
مه‌منون بۆ په‌یامه‌ جوانه‌که‌ت
هه‌ربژیت و هیوای  سه‌رکه‌وتنت بۆ ده‌خوازم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-12-31 12:30:36

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2014-02-18
په‌یامه‌كان: 4379
ویبگه‌
WindowsXPSafari

Re: له‌ شه‌قامه‌وه‌ فێر بوم،،،

دەستەکانت خۆش بێت شیوەن گیان بەراستی بابەتەکەت پرە لە جوانی..
وشەکانی زۆر جوان رێکخراون مانایەکی جوانی هەیە بۆ ژیان
ئەخوازم بەردەوام بیت لە ئامادە کردنی بابەتە جوانەکانت
هیوام وایە بێ بەشمان نەکەیت لە تواناکانی خۆت هاورێی گیان
بەختەوەر و ئاسودە بیت لە ژیاندا
دووبارە دەستەکانت خۆش بێت......

Kurdzhin
هەموو کەس بەختەوەری دێنێت:
هەندێک کەس بە هاتنیان!! هەندێک کەس بە رۆێشتنیان....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2012-01-04 07:43:27

شیوه‌ن
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-29
دواترین سه‌ردان: 2012-05-27
په‌یامه‌كان: 1038
WindowsFirefox

Re: له‌ شه‌قامه‌وه‌ فێر بوم،،،

زۆر سوپاس بۆ تۆ مامه‌ یادگاری زۆر ئه‌زیز
ده‌ست و په‌نجه‌ی تۆش خۆش
مه‌منون بۆ وته‌ جوان و شیرینه‌کانت
خۆشحاڵ بوم به‌ په‌یامه‌ جوانه‌که‌تت
هه‌ربژیت و گه‌شبین بیت هه‌میشه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2012-01-05 12:58:28

ليوزة
کازیوەی یانە
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-10-23
دواترین سه‌ردان: 2013-09-02
په‌یامه‌كان: 1074
WindowsXPSafari

Re: له‌ شه‌قامه‌وه‌ فێر بوم،،،

كۆد:

☀Yadgar☀
دەستەکانت خۆش بێت شیوەن گیان بەراستی بابەتەکەت پرە لە جوانی..
وشەکانی زۆر جوان رێکخراون مانایەکی جوانی هەیە بۆ ژیان
ئەخوازم بەردەوام بیت لە ئامادە کردنی بابەتە جوانەکانت
هیوام وایە بێ بەشمان نەکەیت لە تواناکانی خۆت هاورێی گیان
بەختەوەر و ئاسودە بیت لە ژیاندا
دووبارە دەستەکانت خۆش بێت......
Kurdzhin

نـاخـۆشترین ڕۆژکانـی ژیـانـم که‌سێک پـێـی بـه‌خشیـمکـه‌ " خـۆشتریـن ڕۆژه‌کانـی ژیانـم پـێشکـه‌شی کـرد.
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-59036817f0.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2012-01-05 16:02:36

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: له‌ شه‌قامه‌وه‌ فێر بوم،،،

ده‌ستت خۆش بێت به‌رێز شیوه‌ن بۆ نوسینی ئه‌م بابه‌ته‌
شتی زۆر جوانی تیایه‌ هیوادارم که‌ به‌رده‌وام بیت له‌ نوسین و ئاماده‌کردنی بابه‌ته‌ جوانه‌کانت
به‌راستی وێنایه‌کی جوانی ئه‌وه‌ت کردووه‌ ژیان پێکهاته‌ی چه‌ند لایه‌نێکی سه‌ره‌کی و لاوه‌کیه‌
وه‌ک شه‌قامه‌کان به‌رده‌وامیان هه‌یه‌ ئه‌مه‌ش خۆی له‌ خۆیدا مانایه‌کی جوانتر ئه‌به‌خشێت به‌بابه‌ته‌که‌
دووباره‌ ده‌ستت خۆش بیت  ماندوو نه‌بیت و ته‌مه‌ن درێژ و ئاسوده‌ بیت

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-cb44b44495.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2012-01-05 17:17:07

شیوه‌ن
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-29
دواترین سه‌ردان: 2012-05-27
په‌یامه‌كان: 1038
WindowsFirefox

Re: له‌ شه‌قامه‌وه‌ فێر بوم،،،

زۆر سوپاس بۆ تۆ لێوژه‌ گیان
ده‌ستی تۆش خۆشبێت گوڵه‌ جوانه‌که‌م
مه‌منون بۆ په‌یامت خانم گیان
هه‌ربژیت و به‌خته‌وه‌ربیت ماڵه‌که‌م



زۆر سوپاس بۆ  تۆ مامه‌ سیروانی ئه‌زیز
ده‌ست و چاوی تۆ هه‌میشه‌ ساغ بێت
خۆشحاڵ بوم به‌ په‌یامی به‌ڕێزتان
مه‌منون بۆ وته‌ جوانه‌کانت
کامه‌ران و ته‌مه‌ندرێژبیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net