.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














کاتێک به رێگادا ده‌ڕۆیت ته‌نها 60 مه‌تری سه‌ره‌تا ده‌بینیت
پاش بڕینی 60 مه‌تره‌که 60 مه‌تری دیکه ئاشکرا ده‌بێت
ژیانیش هه‌روایه له‌پاش بڕینی 60 مه‌تری یه‌که‌م 60 مه‌تری ترت بۆ ئاشکرا ده‌بێت
ڕۆژێک به خه‌یاڵی شه‌قامه‌وه چاوه‌کانم نوقمی خه‌یاڵات بون سه‌رئه‌نجام شتگه‌لێک له شه‌قامه‌وه فێڕ بوم
که‌وا له زانکۆکانیش ده‌ست ناکه‌وێت،،
له شه‌قامه‌وه فێڕ بوم،،، که ڕێگاکان هه‌روه‌ک و ژیان جۆراوجۆرن جۆره ڕێگایه‌کم بینی زۆر ته‌سک بو
هه‌روه‌کو ناخۆشیه‌کانی ژیان چۆن دڵی مرۆڤه‌کان ته‌سک ده‌کاته‌وه
له‌هه‌مان کاتدا ڕێگایه‌کی ترم بینی فراوانبوو به‌ڕاستی زۆر به‌جوانی فراوانیه‌که‌ی دیار بو هه‌روه‌ک و مرۆڤه دڵ فراوانه‌کان
هه‌رگیز ئاسته‌نگێک له‌و ڕێگا فراوانانه نایان وه‌ستێنێت،،،
له شه‌قامه‌وه فێر بوم ،،،جۆره‌ها که‌س به‌م ڕێگایانه‌دا ده‌ڕوات ژیانیش هه‌روایه که‌واته بۆچێ ده‌بێت دلم ته‌نگ بێت کاتێک له‌هه‌مان ڕێگاوه ده‌ڕۆین
ئه‌ی ئه‌وانیش مرۆڤ نین با ههرجهندا خراپیش بن به‌ڵام ئه‌وان مرۆڤن وه‌ک و ئێمه له‌به‌رئه‌وه هه‌مویانم خۆشده‌وێت
له شه‌قامه‌وه فێر بوم،،،،که‌وا هه‌موو شه‌قامێک تاسه‌ی ناخۆشی تێدایه بۆیه له‌کاتی پێدا ڕۆیشتندا ده‌بێت ئوتۆمبێله‌که‌مان هێواش بکه‌ینه‌وه
تا زیانێکی زۆرمان به‌رنه‌که‌وێت ئیدی بۆچی ده‌بێت دڵم ناخۆش بێت کاتێک زۆر که‌س پێش من له‌و تاسهیهیان داوه و به سه‌لامه‌تی ده‌رچون
له تاسه‌کانی ژیاندا هێواشی ده‌که‌مه‌وه تا به هێواشی گوزه‌ر بکه‌م به‌نێو شه‌قامه‌کانی ژیاندا ،،،،
له شه‌قامه‌وه فێر بوم ،،، ڕێگای سه‌ره‌کی و ڕێگای لاوه‌کی هه‌یه ڕێگای سه‌ره‌کی ژیان خاوه‌ن ئاماجهکانن ئه‌وان ئه‌و رێگایه ده‌گرنه به‌ر تا کۆتایی با دو‌ریش بێت گرنگ ئه‌وه‌یه ده‌گه‌ن به ئامانجه‌کانیان
هه‌روه‌ها فێری ئه‌وه بوم که ڕێگا لاوه‌کیه‌کانی ژیانجگه له جه‌نجاڵی شتێکی دیکه نیه بۆیه زۆربه‌ی که‌س له‌به‌ر کورتی ئه‌م ڕێگایه ده‌گرنه به‌ر
ئاخۆ چه‌ند که‌س ئه‌م ڕێگا ناخۆشه‌یان تاقیکردبێته‌وه و لێی دهرنهچوبن نه‌یانتوانیوه بێنه‌وه سه‌ر ڕێگای سه‌ره‌کی،،،،
له شه‌قامه‌وه فێڕ بوم،،،،ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر شه‌قامه‌کاندا گوزه‌ر ده‌کا ئوتۆمبێلهکانن
هه‌یانه خێرایه له ڕۆیشتن هه‌شیانه هێواش
هه‌یانه ئوتۆمبێله‌که‌ی نوێیه ئه‌وه‌ی له ناویه‌تی کۆنه
هه‌شیانه ئوتۆمبێله‌که‌ی کۆنه و ئه‌وه‌ی له ناویه‌تی نوێیه
به‌ڵێ ژیانیش هه‌روایه مرۆڤه‌کان گوزه‌ر ده‌که‌ن بۆ ڕێگای ژیانیان بۆ ئاوات و ئامانجیان
هه‌یانه زۆر خێرا ده‌گاته ئامانجه‌که‌ی و به ده‌ستی ده‌هێنێت
هه‌شیانه تۆزێک به هێواشی ئامانج و هیواکه‌ی دێته دی به‌لام کۆڵ نادات بۆ ئامانجه‌که‌ی ڕێگای سه‌ختی ژیان ده‌گرێته به‌ر تا کۆتایی،،
هه‌یانه له ژیان زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده به‌لام بۆ ساتێک تامی له‌و خۆشیه نه‌کردوه که له ناویدا ده‌ژی به‌م چه‌شنه له‌و ئوتۆمبێله نوێیه ده‌چێت که‌وا ئه‌وه‌ی له ناویه‌تی کۆنه ،،
به‌ڵێ ههژارانێکمان هه‌یه له ژیانیان زۆر دڵخۆشن له‌و ژیانه‌ی تیایدا گوزه‌ر ده‌که‌ن به‌و به‌شه‌ی هه‌یه‌تی ڕازییه له کاتی نوستندا به ئاسوده‌یی سه‌ر ده‌کاته سه‌ر سه‌رینه‌که‌ی و به ئارامی ده‌خه‌وێت ئه‌وه‌ش له‌و جه‌شنه ئوتۆمبێله ده‌جێت که‌وا کۆنه و ئه‌وه‌ی ناویشی نوێیه هه‌شیانه ههردویانی نوێیه و ههشینه هه‌ردوکیانی کۆنه
له شه‌قامه‌وه فێر بوم ،،، له ڕێگاکان وه‌ستانی کاتی هه‌یه ئێمه پێی ده‌ڵێین ترافیک لایت ،،،
به‌ڵی خۆیه‌تی ئه‌ها ئه‌و سێ ڕه‌نگه‌ی هه‌میشه لامان وه‌ک و ناسیاوێکی لێهاتوه که له‌به‌رده‌میدا راده‌وه‌ستین
به‌ڵێ ژیانی مرۆڤه‌کانیش وه‌هایه ئه‌وانه‌ی بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی له ژیان داده‌بڕێن به‌ڵام له‌کاتی ڕۆیشتنی به‌رده‌وام ده‌بێت
له‌کاتی وانه‌کاندا گه‌یشتمه شوێنی مه‌به‌ست ئه‌و شوێنه‌ی له‌و ڕێگایه‌دا بۆی ده‌ڕۆیشتم ئاخۆ جه‌ندانی وه‌ک من به‌و رێگایه‌دا گوزه‌ر ده‌که‌ن
ئاماده‌کردنی شیوه‌ن

له‌سه‌ر هێڵ نییه
بابەتێکی زۆر جوانە..
دەست خۆش بێ و
بە هیوای جوانتر‌و جوانتریش


له‌سه‌ر هێڵ نییه








زۆر سوپاس برای شیرینم
مه‌منون بۆ په‌یامه جوانه‌که‌ت
هه‌ربژیت و هیوای سه‌رکه‌وتنت بۆ ده‌خوازم
له‌سه‌ر هێڵ نییه
دەستەکانت خۆش بێت شیوەن گیان بەراستی بابەتەکەت پرە لە جوانی..
وشەکانی زۆر جوان رێکخراون مانایەکی جوانی هەیە بۆ ژیان
ئەخوازم بەردەوام بیت لە ئامادە کردنی بابەتە جوانەکانت
هیوام وایە بێ بەشمان نەکەیت لە تواناکانی خۆت هاورێی گیان
بەختەوەر و ئاسودە بیت لە ژیاندا
دووبارە دەستەکانت خۆش بێت......

له‌سه‌ر هێڵ نییه








زۆر سوپاس بۆ تۆ مامه یادگاری زۆر ئه‌زیز
ده‌ست و په‌نجه‌ی تۆش خۆش
مه‌منون بۆ وته جوان و شیرینه‌کانت
خۆشحاڵ بوم به په‌یامه جوانهکهتت
هه‌ربژیت و گه‌شبین بیت هه‌میشه
له‌سه‌ر هێڵ نییه








☀Yadgar☀ دەستەکانت خۆش بێت شیوەن گیان بەراستی بابەتەکەت پرە لە جوانی.. وشەکانی زۆر جوان رێکخراون مانایەکی جوانی هەیە بۆ ژیان ئەخوازم بەردەوام بیت لە ئامادە کردنی بابەتە جوانەکانت هیوام وایە بێ بەشمان نەکەیت لە تواناکانی خۆت هاورێی گیان بەختەوەر و ئاسودە بیت لە ژیاندا دووبارە دەستەکانت خۆش بێت......

نـاخـۆشترین ڕۆژکانـی ژیـانـم که‌سێک پـێـی بـه‌خشیـمکـه " خـۆشتریـن ڕۆژه‌کانـی ژیانـم پـێشکـه‌شی کـرد.
له‌سه‌ر هێڵ نییه










ده‌ستت خۆش بێت به‌رێز شیوه‌ن بۆ نوسینی ئه‌م بابه‌ته
شتی زۆر جوانی تیایه هیوادارم که به‌رده‌وام بیت له نوسین و ئاماده‌کردنی بابه‌ته جوانه‌کانت
به‌راستی وێنایه‌کی جوانی ئه‌وه‌ت کردووه ژیان پێکهاته‌ی چه‌ند لایه‌نێکی سه‌ره‌کی و لاوه‌کیه
وه‌ک شه‌قامه‌کان به‌رده‌وامیان هه‌یه ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا مانایه‌کی جوانتر ئه‌به‌خشێت به‌بابه‌ته‌که
دووباره ده‌ستت خۆش بیت ماندوو نه‌بیت و ته‌مه‌ن درێژ و ئاسوده بیت


له‌سه‌ر هێڵ نییه








زۆر سوپاس بۆ تۆ لێوژه گیان
ده‌ستی تۆش خۆشبێت گوڵه جوانه‌که‌م
مه‌منون بۆ په‌یامت خانم گیان
هه‌ربژیت و به‌خته‌وه‌ربیت ماڵه‌که‌م
زۆر سوپاس بۆ تۆ مامه سیروانی ئه‌زیز
ده‌ست و چاوی تۆ هه‌میشه ساغ بێت
خۆشحاڵ بوم به په‌یامی به‌ڕێزتان
مه‌منون بۆ وته جوانه‌کانت
کامه‌ران و ته‌مه‌ندرێژبیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه