.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









به‌سه‌رهاتی هاوڕێيه‌كم كه به چيرۆك بۆم داڕشتووه
له قه‌راخی ده‌ريای خه‌ياڵم دانيشتبووم هێدی هێدی بير و هۆشم تێكه‌ڵ ئه‌بوون به هاژه و شه‌پۆڵی ده‌ريا ، له‌و كاته‌دا هه‌ر له ده‌ريای خهياڵمهوه هه‌نگاوم نا به‌ره‌و شوێنك كه ڕێگاكه‌ی ڕازابۆوه به گوڵ و گوڵزاری به‌هاری دوايی زستان له‌و ڕێگه‌دا چی گوڵی جوان و سه‌رنج ڕاكێش هه‌بون ئه‌هاتنه به‌رده‌مم و ئهويانم بۆن ئه‌كرد و له سيمای ئه‌وی تريانم ئه‌ڕوانی ٠ هاته بيرم كه له‌و گوڵه جوانانه ملوانكهيهك دروست بكه‌م و بيخه‌مه ملی هاوڕێكه‌م كه سه‌يری چوار ده‌وری خۆم كرد هاوڕێكه‌م نه‌بينی گوتم با هه‌ڵی بگرم به‌ڵكو له‌و ڕێگايه ئه‌يبينم و ئه‌و ملوانه‌كه گوڵاڵهيه ئه‌خه‌مه ملی تا بزانێ چه‌نده بۆ من گرنگ و به نرخه ٠ به‌ڵێ به‌رده‌وام بووم له ڕۆيشتنم هه‌رجاره‌و ئهگهيشتم به مێرگ و كانی ئهمويست لاده‌م و به‌ڵكو له ماندوو بوونی ڕێگا بحه‌سێمه‌وه به‌ڵام نهم ده‌توانی ده‌مگوت نا با بڕۆم له‌وانه‌يه هه‌نگاوێكی تر ئه‌گه‌م به هاوڕێكه‌م ٠٠٠ هه‌نگاو به هه‌نگاو هه‌ر به ته‌نها ئهڕۆيشتم ملوانكه گوڵاڵهيهكهشم هه‌ر له ده‌ست بوو تا گهيشتم به كۆشكێكی زۆر جوان و قه‌شه‌نگ ئه‌و كۆشكه جوانه ڕازابۆوه به گوڵه نێرگز و لاولاو و شه‌وبۆ كه زياتر لێی نزيك بوومه‌وه ئای خوايه گيان له‌و جوانهيه ، گهيشتم به ده‌رگای كۆشكه‌كه ويستم ده‌رگاكه بكه‌مه‌وه بچم بۆ ناو كۆشكه‌كه نه‌متوانی ، پێيان گوتم تۆ به ته‌نها ناتوانی ئه‌بێ يه‌كێك بێ يارمه‌تيت بدات و ده‌رگاكه‌ت بۆ بكاته‌وه ٠ چاوه‌ڕوان بووم به‌ڵكو هاوڕێكه‌م بێت و به يه‌كه‌وه ده‌رگاكه بكه‌ينه‌وه و پێش چوونه ژووره‌وه‌مان ملوانكه گوڵاڵهيهكه له ملی هاوڕێ ئازيزه‌كه‌م بكه‌م و ئينجا بچينه ژووره‌وه و له جوانی ناو كۆشكه‌كه بڕوانين له ناكاو له لێواری ده‌ريا به‌ردێك كه‌وته ناو ده‌رياكه و منی له ده‌ريای خه‌ياڵ هێنايه ده‌ره‌وه ٠ دوايی ئه‌وه بۆ خۆم به خۆم گوت ( خۆههندێ جار خه‌ياڵ ئهبيته واقيع ) ٠٠٠٠
Narmin Ahmad
27-2-2012 / Hawler
له‌سه‌ر هێڵ نییه










نه‌رمین خان ده‌ستت خۆش بێت بۆ نوسین و دارشتنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌سته جوانه
به‌راستی جوان داترشتووه ره‌نگه له دوای ئه‌م هه‌ستانه سه‌دان بیرکردنه‌وه هه‌بێت
له بواره جیاجیاکانی ژیان به‌تایبه‌تی هاورێیه‌تی که یه‌کێکه ئه‌رکه هه‌ره سه‌ره‌کیه‌کانی مرۆڤ که
بتوانێت به شێوه‌یه‌کی ئاراسته‌کراو جێ به‌جێی بکات
دووباره ده‌ستت خۆش بێت و ئاسوده و به‌خته‌وه‌ر بیت و خوا بۆ ئێمه‌ت بهێلێت


له‌سه‌ر هێڵ نییه



زۆر سوپاس برای زۆر بهڕيزم كاك سيروان ده‌ستی به‌ڕێزتان خۆش بۆ ئه‌و كۆمێنته جوانه ئاسوده و به‌خته‌وه‌ر بیت له ژيان
له‌سه‌ر هێڵ نییه