❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / به‌سه‌رهاتی هاوڕێيه‌كم كه‌ به‌ چيرۆك بۆم داڕشتووه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2012-02-27 18:47:23

narmin_ahmad
خونچەی نوێ
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-11-16
دواترین سه‌ردان: 2012-05-18
په‌یامه‌كان: 25
ویبگه‌
WindowsXPOpera

به‌سه‌رهاتی هاوڕێيه‌كم كه‌ به‌ چيرۆك بۆم داڕشتووه‌

به‌سه‌رهاتی هاوڕێيه‌كم كه‌ به‌ چيرۆك بۆم داڕشتووه‌

له‌ قه‌راخی ده‌ريای خه‌ياڵم دانيشتبووم هێدی هێدی بير و هۆشم تێكه‌ڵ ئه‌بوون به‌ هاژه‌ و شه‌پۆڵی ده‌ريا ، له‌و كاته‌دا هه‌ر له‌ ده‌ريای خه‌ياڵمه‌وه‌ هه‌نگاوم نا به‌ره‌و شوێنك كه‌ ڕێگاكه‌ی ڕازابۆوه‌ به‌ گوڵ و گوڵزاری به‌هاری دوايی زستان له‌و ڕێگه‌دا چی گوڵی جوان و سه‌رنج ڕاكێش هه‌بون ئه‌هاتنه‌ به‌رده‌مم و ئه‌ويانم بۆن ئه‌كرد و له‌ سيمای ئه‌وی تريانم ئه‌ڕوانی ٠ هاته‌ بيرم كه‌ له‌و گوڵه‌ جوانانه‌ ملوانكه‌يه‌ك دروست بكه‌م و بيخه‌مه‌ ملی هاوڕێكه‌م كه‌ سه‌يری چوار ده‌وری خۆم كرد هاوڕێكه‌م نه‌بينی گوتم با هه‌ڵی بگرم به‌ڵكو له‌و ڕێگايه‌ ئه‌يبينم و ئه‌و ملوانه‌كه‌ گوڵاڵه‌يه‌ ئه‌خه‌مه‌ ملی تا بزانێ چه‌نده‌ بۆ من گرنگ و به‌ نرخه‌ ٠ به‌ڵێ به‌رده‌وام بووم له‌ ڕۆيشتنم هه‌رجاره‌و ئه‌گه‌يشتم به‌ مێرگ و كانی ئه‌مويست لاده‌م و به‌ڵكو له‌ ماندوو بوونی ڕێگا بحه‌سێمه‌وه‌ به‌ڵام نه‌م ده‌توانی ده‌مگوت نا با بڕۆم له‌وانه‌يه‌ هه‌نگاوێكی تر ئه‌گه‌م به‌ هاوڕێكه‌م ٠٠٠ هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو هه‌ر به‌ ته‌نها ئه‌ڕۆيشتم ملوانكه‌ گوڵاڵه‌يه‌كه‌شم هه‌ر له‌ ده‌ست بوو تا گه‌يشتم به‌ كۆشكێكی زۆر جوان و قه‌شه‌نگ ئه‌و كۆشكه‌ جوانه‌ ڕازابۆوه‌ به‌ گوڵه‌ نێرگز و لاولاو و شه‌وبۆ كه‌ زياتر لێی نزيك بوومه‌وه‌ ئای خوايه‌ گيان له‌و جوانه‌يه ، گه‌يشتم به‌ ده‌رگای كۆشكه‌كه‌ ويستم ده‌رگاكه‌ بكه‌مه‌وه‌ بچم بۆ ناو كۆشكه‌كه‌‌ نه‌متوانی ، پێيان گوتم تۆ به‌ ته‌نها ناتوانی ئه‌بێ يه‌كێك بێ يارمه‌تيت بدات و ده‌رگاكه‌ت بۆ بكاته‌وه‌ ٠ چاوه‌ڕوان بووم به‌ڵكو هاوڕێكه‌م بێت و به‌ يه‌كه‌وه‌ ده‌رگاكه‌ بكه‌ينه‌وه‌ و پێش چوونه‌ ژووره‌وه‌مان ملوانكه‌ گوڵاڵه‌يه‌كه‌ له‌ ملی هاوڕێ ئازيزه‌كه‌م بكه‌م و ئينجا بچينه‌ ژووره‌وه‌ و له‌ جوانی ناو كۆشكه‌كه‌ بڕوانين له‌ ناكاو له‌ لێواری ده‌ريا به‌ردێك كه‌وته‌ ناو ده‌رياكه‌ و منی له‌ ده‌ريای خه‌ياڵ هێنايه‌ ده‌ره‌وه‌ ٠ دوايی ئه‌وه‌ بۆ خۆم به‌ خۆم گوت ( خۆهه‌ندێ جار خه‌ياڵ ئه‌بيته‌ واقيع )
٠٠٠٠


Narmin Ahmad
27-2-2012 / Hawler

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2012-02-27 20:05:28

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: به‌سه‌رهاتی هاوڕێيه‌كم كه‌ به‌ چيرۆك بۆم داڕشتووه‌

نه‌رمین خان ده‌ستت خۆش بێت بۆ نوسین و دارشتنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌سته‌ جوانه‌
به‌راستی جوان داترشتووه‌ ره‌نگه‌ له‌ دوای ئه‌م هه‌ستانه‌ سه‌دان بیرکردنه‌وه‌ هه‌بێت
له‌ بواره‌ جیاجیاکانی ژیان به‌تایبه‌تی هاورێیه‌تی که‌ یه‌کێکه‌ ئه‌رکه‌ هه‌ره‌ سه‌ره‌کیه‌کانی مرۆڤ که‌
بتوانێت به‌ شێوه‌یه‌کی ئاراسته‌کراو جێ به‌جێی بکات

دووباره‌ ده‌ستت خۆش بێت و ئاسوده‌ و به‌خته‌وه‌ر بیت و خوا بۆ ئێمه‌ت بهێلێت

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-cb44b44495.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2012-03-01 18:17:02

narmin_ahmad
خونچەی نوێ
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-11-16
دواترین سه‌ردان: 2012-05-18
په‌یامه‌كان: 25
ویبگه‌
WindowsXPOpera

Re: به‌سه‌رهاتی هاوڕێيه‌كم كه‌ به‌ چيرۆك بۆم داڕشتووه‌

زۆر سوپاس برای زۆر به‌ڕيزم كاك سيروان ده‌ستی به‌ڕێزتان خۆش بۆ ئه‌و كۆمێنته‌ جوانه‌  ئاسوده‌ و به‌خته‌وه‌ر بیت له‌ ژيان 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net