❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / كوا دیموكراسی له‌ ئیسلامدا ؟!

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2012-07-31 22:28:59

suaam
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: Kurdistan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-12-14
دواترین سه‌ردان: 2013-12-08
په‌یامه‌كان: 1001
WindowsSafari

كوا دیموكراسی له‌ ئیسلامدا ؟!

كوا دیموكراسی له‌ ئیسلامدا ؟!

-وه‌ڵامێك بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن دیموكراسی له‌ ئیسلامدا نیه‌



پێشهاته‌ سیاسیه‌كان و گۆڕانكاریه‌ به‌رده‌وامه‌كانی ، به‌ره‌ به‌ره‌ واده‌كات ئایدیا و بیردۆز و چه‌مكی زیاتر بێته‌ ناو ده‌ریایی سیاسه‌ته‌وه‌ ، ئه‌مه‌ش هیچ كاتێ نه‌بۆته‌ ڕێگر له‌ ڕاوه‌ستانی ئه‌م ده‌ریایه‌ و شه‌پۆڵه‌كانی ، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی سه‌یر بێ زیاتر شوێنكه‌وتووان و درووستكه‌رانی ئه‌و ئایدیایانه‌ زیاد بێت ، وه‌ك ده‌شزانین ئیسلام له‌ سه‌ره‌تاوه‌ خۆی به‌ ئه‌ندامێكی ئه‌و كه‌شتیه‌ ده‌زانێ كه‌ پڕیه‌تی به‌و ئایدیایانه‌ی به‌ناو ده‌ریای سیاسه‌تدا هاتووچۆ ده‌كه‌ن ،

ئه‌وه‌ی سه‌یره‌ ڕۆژانه‌ شتانێكمان گوێ لێده‌بێت كه‌ ناتوانین له‌ به‌رامبه‌ریدا پێبكه‌نین یان بگرین ، چونكه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ دێته‌ پێشچاومان كه‌ هاوكارێكمان چه‌كێكی به‌رامبه‌ر خۆی ڕاگرتووه‌ به‌و حسابه‌ی كه‌ یه‌ك فیشه‌كی تیا نیه‌ ، به‌ڵكو نایبینێ ، ئێمه‌ش جار جارێ پێویسته‌ ئاگاداری بكه‌ینه‌وه‌ له‌وه‌ی كه‌ ئه‌وه‌ هه‌ڵه‌یه‌ و زیانی بۆخۆت و بۆ ئێمه‌ هه‌یه‌ ،

ئه‌م ماوه‌یه‌ گوێم له‌وه‌ بوو كه‌ ئه‌ندامێكی حزبێكی ئیسلامی وتوویه‌تی ئیسلام دیموكراسی تیا نیه‌ ، یان نایزانێ ، نازانم شتێكی له‌و بابه‌ته‌ بوو ، گرنگ نیه‌ ئه‌و براده‌ره‌ وای وتووه‌ یان نا ، گه‌ر وای وتبێ ، ئه‌بێ وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ سه‌ره‌وه‌ باسمانكرد ئاگاداری بكه‌ینه‌وه‌ ، گه‌ر واش نه‌بێ با ئه‌م بابه‌ته‌ وه‌ڵامێكیش بێ بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن دیموكراسی له‌ ئیسلامدا نیه‌ ،

پێش هه‌مووشتێك ، دیموكراسی نه‌ ئایدیۆلۆجیایه‌ نه‌ جۆره‌ بیركردنه‌وه‌یه‌ك كه‌ تایبه‌ت كرابێ بۆ چه‌ند لایه‌نێك ، به‌ڵكو ده‌توانین بڵێین مه‌رجێكه‌ له‌م ڕۆژگاره‌دا كه‌ ئه‌گه‌ر بێتوو هه‌ر لایه‌نێك خاوه‌نی نه‌بێت قبوول نه‌كراوه‌ له‌ لایه‌ن گه‌له‌وه‌ ، چونكه‌ دیموكراسی واته‌ ده‌نگی ئازاد ، واته‌ ڕای گه‌ڵ ، واته‌ هه‌ڵبژاردنی گه‌ل ، ئیتر ئه‌وه‌ی له‌وه‌ جیاوازتر ناوی لێده‌نێت به‌هه‌ڵه‌دا چووه‌ ، ئه‌مه‌ حه‌قیقه‌تێك نیه‌ به‌ بڕیاری كۆمه‌ڵێكه‌وه‌ به‌سترابێته‌وه‌ ، و كۆمه‌ڵێكی تر به‌ هه‌ڵه‌ی له‌قه‌ڵه‌م بده‌ن ، به‌ڵكو داواكاریه‌كی گشتی مرۆڤایه‌تیه‌وه‌ له‌و سه‌رده‌مه‌

من نامه‌وێ چیتر بیرۆكه‌ی خۆم بسه‌پێنم له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی وا تێگه‌یشتوون ، ته‌نها حه‌زده‌كه‌م پارچه‌یه‌ك نووسین له‌ كتێبه‌كه‌ی دكتۆر عه‌لی وه‌ردی به‌ ناوی (گاڵته‌جاڕی عه‌قڵی مرۆڤ) بهێنمه‌ ناو ئه‌م باسه‌وه‌ كه‌ ده‌رباره‌ی دیموكراسی له‌ ئیسلامدا نووسیویه‌تی ، هه‌ڵبه‌ته‌ زۆر سوپاس بۆ ئه‌و هاوڕییه‌ خۆشه‌ویسته‌ی به‌و كتێبه‌ی ناساندم ،

دكتۆر له‌ كتێبه‌كه‌یدا ده‌ڵێ ، ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن دیموكراسی له‌ ئیسلامدا نیه‌ ، به‌هه‌ڵه‌دا چوون ، چونكه‌ هیچ نه‌بێ با بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌رده‌می خه‌لافه‌ت و پێغه‌مبه‌ر ، (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) چونكه‌ ئه‌وه‌ دیارترین به‌ڵگه‌یه‌ بتوانن بیدۆزنه‌وه‌ بۆخۆیان ، وه‌ ده‌ڵێ كه‌ ڕۆژهه‌ڵات ناسان كه‌ باسی دیموكراسی ده‌كه‌ن هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی له‌گه‌ڵ ده‌ده‌ن كه‌ له‌ یۆنانه‌وه‌ تا ئه‌م سه‌رده‌مه‌ وابوه‌ و وا ڕوویداوه‌ ، بێ ئه‌وه‌ی ناوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی بێنن ، ( جا بۆیه‌ با ئێمه‌ش (ئیسلامیه‌كان) وه‌ك ئه‌و براده‌رانه‌مان لێ نه‌یێت) ، دكتۆر ده‌ڵێ له‌وه‌یاندا حه‌قی خۆیانه‌ ، چونكه‌ دیموكراسی له‌ ئیسلامدا ته‌نها ماوه‌ی چوار خه‌لافه‌ته‌كه‌ی گرته‌وه‌ وه‌ كۆتای پێهات به‌ درووستبوونی ده‌وڵه‌تی ئومه‌وی ،

بێگومان كه‌س گومانی له‌وه‌دا نیه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) له‌و باره‌وه‌ چۆن بووه‌ ، وه‌ چۆن بۆچوونی تری قبوڵكردووه‌ ، با بێین باسی ئه‌و خه‌لیفانه‌ بكه‌ین كه‌ به‌ حوكم كردنی ئیسلامی ته‌واو ناسراون ، وه‌ با له‌ ئه‌بوبه‌كره‌وه‌ ده‌ست پێ بكه‌ین :

ده‌گێڕنه‌وه‌ ئه‌بوبه‌كر (ره‌زای خوای له‌سه‌ر بێت) زۆر به‌ به‌زه‌یی و دڵنه‌رم بووه‌ ، به‌ ڕاده‌یه‌ك پێش ئه‌وه‌ی ببێ به‌ جێنشین ، مه‌ڕو ماڵاتی ماڵه‌ هه‌ژار و بێكه‌سه‌كان بدۆشێ وه‌ك پیاوه‌تیه‌ك و به‌زه‌یی هاتنه‌وه‌ پێیان ، پاش ئه‌وه‌ی بوو به‌ جێنشین ، ڕۆژێ ژنه‌ دراوسێكه‌ی پێی گوت (جا چیتر مه‌ڕه‌كه‌مان نادۆشی) ئه‌ویش له‌ وه‌ڵامدا وتی (به‌ گیانی خۆم ده‌بێ بۆتان بدۆشم ، ده‌ستی كرد به‌ دۆشینی ،

جارێكیش كه‌سێك جوێنێكی ناشرینی پێدا ، ئه‌بو برزه‌ ڕاپه‌ری و تی ئه‌ی جێنیشینی پێغه‌مبه‌ر لێم گه‌ڕێ با له‌ملی بده‌م ، ئه‌ویش له‌ وه‌ڵامدا وتی ( دانیشه‌ ئه‌وه‌ بۆ كه‌س نیه‌ بۆ پێغه‌مبه‌ر نه‌بێ) ،

وه‌ ده‌رباره‌ی عومه‌ریش ، ڕه‌نگه‌ زۆربه‌تان ئه‌مه‌تان بیستبێ به‌ڵام گرنگی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌تان نه‌بینیوه‌ ، كه‌ عومه‌ر بو به‌ جێنشین ، یه‌كێك هه‌ڵسایه‌وه‌ و تی (عومه‌ر شه‌رتبێ ئه‌گه‌ر هه‌ر خوارییه‌كمان له‌تۆ بینی ، به‌م شمشێره‌ ڕاستی كه‌ینه‌وه‌ ، عومه‌ریش وتی (سوپاس بۆ ئه‌و خودایه‌ی كه‌ له‌ناو میلله‌ته‌كه‌مدا كه‌سانێكی وای درووستكردووه‌ گه‌ر خوار وخیچیه‌كم لێ ببینم بۆم ڕاست ده‌كه‌نه‌وه‌)

ده‌ڵێن ڕۆژێكیتر ، كه‌سێك به‌ توڕه‌ییه‌وه‌ به‌ عومه‌ری وت (له‌خوا بترسه‌ ) یه‌كێ: له‌ هاوه‌ڵانی عومه‌ر وتی چۆن به‌ پێشه‌وای مسوڵمانان ده‌ڵێی له‌ خوا بترسی ، عومه‌ریش وتی (لێی گه‌رێ با پێم بڵێ قسه‌یه‌كی باشی كرد ، ئێوه‌ هیچ سوددتان نیه‌ گه‌ر قسه‌یه‌كی واتان لێنه‌بیستم ، وه‌ من زۆر بێ كه‌ڵكم گه‌ر لێتانی قبوڵ نه‌كه‌م )

ئه‌گه‌ر به‌ وه‌ردی له‌ عوسمانیش بكۆڵینه‌وه‌ ده‌بینین كه‌سێكی زۆر دیموكراسیه‌ ، له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو قسه‌یه‌ی ده‌رباره‌ی هه‌یه‌ ، ده‌گێرنه‌وه‌ ڕۆژێك كه‌سێك زۆر به‌ توندی به‌ڕووی دا هات وه‌ك ئه‌وه‌ی بیه‌وێ تیرۆری بكا ، عوسمانیش زله‌یه‌كی لێدا تا خستی ، كابرا وتی (ئازارت پێگه‌یاندم ئه‌میری مسوڵمانان ) ، كه‌ عوسمان دڵنیا بوو له‌وه‌ی مه‌به‌ستی خراپی نه‌بووه‌ ، دانه‌وییه‌وه‌ وتی ( تۆڵه‌ی خۆت وه‌رگره‌ لێم سوێند به‌خوا وامزانی ده‌تویست ئازارم پێبگه‌یه‌نی ) كابراش وتی ( وازت لێهێنرا )

ملهوڕی و زۆرداری ده‌بێ له‌ كوێی ئه‌م جێنشینانه‌وه‌ داببێ ؟؟ ، بێگومان ئه‌وان هه‌مووكات ڕه‌چاوی بۆچوون و قسه‌ی كه‌سانی تریان كردووه‌ ،

وه‌ عه‌لی (ره‌زای خوای له‌سه‌ر بێت) دیموكراسی له‌ هه‌ڵسوكه‌وتی ده‌دره‌وشایه‌وه‌ ، زیاده‌ڕه‌وی نیه‌ گه‌ر بڵێین كه‌ عه‌لی له‌ زۆر فه‌رمانڕاوای سه‌ده‌ی بیسته‌م دیموكراتیخواز بووه‌ ،

(دكتۆر لێره‌دا زۆر نموونه‌ی له‌سه‌ر دیموكراتیخوازبوونی عه‌لی باس كردووه‌ ، ته‌نها دووان باس ده‌كه‌ین ( ،

كاتێ عه‌بدوڵڵای كوری عومه‌ر ڕازی نه‌بوو به‌یعه‌ت بدا به‌ عه‌لی و دوای بكه‌وێ ، داوایكرد سه‌فه‌ر بكا و ئه‌وانیش داوای كه‌سێكیان لێكرد كه‌فاله‌تی بكات ، به‌ڵام ئه‌و به‌وه‌ ڕازی نه‌بوو ، ئیمامی عه‌لی خۆی بوو به‌ كه‌فیلی ، كه‌ هه‌رگیز له‌ مێژوودا شتی وا ڕووینه‌داوه‌ ، فه‌رمانڕه‌وایه‌ك ببێ به‌ كه‌فیلی كه‌سێك كه‌ سه‌رپێچی لێده‌كات ، ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین نیشانه‌ی دیموكراسیه‌ ،

ده‌گێرنه‌وه‌ ڕؤژێكیتر ، عه‌لی له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵانی دانیشتبوو و قسه‌ی بۆ ده‌كردن ، یه‌كێ: له‌وانه‌ی كه‌ لێێ جودا بوبووه‌ ، باسی عه‌لی كرد و وتی (نه‌فره‌تی خودای لێبێ چه‌ند شاره‌زایه‌ ) ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ ئیمامی عه‌لیدابوون لێی ڕاپه‌ڕین و ویستیان بیكوژن ، عه‌لی وتی (له‌سه‌رخۆتان بن ، جنێو به‌ جنێو تۆڵه‌ ده‌كرێته‌وه‌ یان تاوان به‌ گوناه؟!!) ، ئیتر نموونه‌ی تر زۆر هه‌ن له‌ ژیانی ئه‌م كه‌ڵه‌ پیاوانه‌ی ئیسلام ، كه‌ به‌ڕاستی نوێنه‌ری ئیسلام بوون ، نه‌وه‌ك شتی تر

ئه‌وانه‌ی باسمانكرد هه‌ندێ له‌ نووسینه‌كانی كتێبكه‌ی دكتۆر عه‌لی وه‌ردی بوو ، خودا لێی خۆشبوو و گۆڕی پڕ نوور بكا ، ئه‌م باسانه‌ شتانێكن پێویسته‌ بخوێندرێنه‌وه‌ ، به‌ تایبه‌ت بۆ كه‌سانێك كه‌ وه‌ك ئه‌م خه‌لیفانه‌ خۆیان به‌ نوێنه‌ری ئیسلام ده‌زانن و ناویان ئیسلامیه‌ ، چونكه‌ گه‌ر ئه‌وان شارازا نه‌بن ، ئه‌ی ده‌بێ مسوڵمانان له‌كوێوه‌ بزانن و شارازا بن ؟!! ، ئیتر دوا وته‌

ئیسلام ئاینێكی گشتگیره‌ ، كه‌ ته‌نها لایه‌نی ڕوحی ناگرێته‌وه‌ ، ئه‌مه‌ش شتێكه‌ كه‌ تایبه‌تی كردووه‌ له‌گه‌ڵ ئاینی تر ، وه‌ ئه‌وانه‌ی خۆیان به‌ ئیسلامی ئه‌زانن ، ده‌بێ له‌ ڕووی پێویستی خه‌ڵكه‌وه‌ بڕیار له‌ كێشه‌كان باسه‌كان بده‌ن ، نه‌وه‌ك سه‌رچاوه‌ی قسه‌كانیان له‌ كه‌سانێكی بێ بنه‌ما هێنابێ ، یان له‌ شتانێك كه‌ شایسته‌ی باسكردن نین ، ئیسلام هه‌ر دیموكراسی بووه‌ تا ئه‌وكاته‌ی سوڵتان و ده‌سه‌ڵاتداره‌ ملهوڕ و زۆرداره‌كان به‌ناوی دینه‌وه‌ ئه‌وه‌یان نه‌هێشت و (اطیعوا اولوا الامر) یان زیادكرد بۆ هێشتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی زۆرداران به‌ ناوی ئیسلام .

-ئوسامه‌ ئه‌نوه‌ر

Kurdzhin
? SMILE ! its so easy , :) see

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2012-08-01 15:59:24

★شـــوان★
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: سؤران
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-02-13
دواترین سه‌ردان: 2014-01-31
په‌یامه‌كان: 379
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: كوا دیموكراسی له‌ ئیسلامدا ؟!

dastakant xosh bet sarkaw tu bet

Kurdzhin
چـــێــژ لــه‌ ژیــانــی خـۆت بـبـینـه‌ ،، بـــێ ئـــه‌وه‌ی بیـــر لـه‌ ژیـانـی كـه‌سـێكـی دی بـكـه‌یـتـه‌وه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2012-08-01 19:33:44

دلان88
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
شوێن: هةوليرةكةم
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2012-04-19
دواترین سه‌ردان: 2013-12-25
په‌یامه‌كان: 1249
WindowsFirefox

Re: كوا دیموكراسی له‌ ئیسلامدا ؟!

ده‌ست خۆش به‌ریزم
بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ جوانه‌ت زۆر به‌سووده‌

Kurdzhin



زؤر سةيرة مرؤف فرياى رق لى بوونةوة بكةوى
كةجى هةموو تةمةن بةشى خؤشةويستى ناكات

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2012-08-01 21:08:02

Muslim
کازیوەی یانە
شوێن: Suli
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-05
دواترین سه‌ردان: 2024-11-22
په‌یامه‌كان: 1977
WindowsSafari

Re: كوا دیموكراسی له‌ ئیسلامدا ؟!

پێش هه‌مووشتێك ، دیموكراسی نه‌ ئایدیۆلۆجیایه‌ نه‌ جۆره‌ بیركردنه‌وه‌یه‌ك كه‌ تایبه‌ت كرابێ بۆ چه‌ند لایه‌نێك ، به‌ڵكو ده‌توانین بڵێین مه‌رجێكه‌ له‌م ڕۆژگاره‌دا كه‌ ئه‌گه‌ر بێتوو هه‌ر لایه‌نێك خاوه‌نی نه‌بێت قبوول نه‌كراوه‌ له‌ لایه‌ن گه‌له‌وه‌ ، چونكه‌ دیموكراسی واته‌ ده‌نگی ئازاد ، واته‌ ڕای گه‌ڵ ، واته‌ هه‌ڵبژاردنی گه‌ل ، ئیتر ئه‌وه‌ی له‌وه‌ جیاوازتر ناوی لێده‌نێت به‌هه‌ڵه‌دا چووه‌ ، ئه‌مه‌ حه‌قیقه‌تێك نیه‌ به‌ بڕیاری كۆمه‌ڵێكه‌وه‌ به‌سترابێته‌وه‌ ، و كۆمه‌ڵێكی تر به‌ هه‌ڵه‌ی له‌قه‌ڵه‌م بده‌ن ، به‌ڵكو داواكاریه‌كی گشتی مرۆڤایه‌تیه‌وه‌ له‌و سه‌رده‌مه‌

کاکە ئوسامە گیان بابەتێکی زۆر جوانە
براکەم دەستەکانت خۆش بن و خوا پاداشتت بداتەوە
بەهیوای بەردەوامیت لە سوود و زانیاریەکانت
سەرکەوتوو و ئاسوودە و سەرفرازبیت هەمیشە.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2012-08-01 21:35:17

rose2
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: sulaymaniyah
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2012-05-01
دواترین سه‌ردان: 2013-12-10
په‌یامه‌كان: 405
WindowsMSIE7

Re: كوا دیموكراسی له‌ ئیسلامدا ؟!

dastakant xosh sarkautubit

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2012-08-01 22:27:21

brwabatasi
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: BATAS
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-19
دواترین سه‌ردان: 2014-02-24
په‌یامه‌كان: 2905
ویبگه‌
WindowsSafari

Re: كوا دیموكراسی له‌ ئیسلامدا ؟!

کاکە سوئام گیان دەستەکانت خۆش بێت برا شیرینەکەم ،
بەراستی بابەتێکی جوانبوو ، هەر بژیت ، هیوای بەردەامی هەمیشەی و سەرکەوتنت بۆ دەخوازم 
بە هیوام کە هەمیشە بابەتی جوانترمان بۆ ئامادە بکیت و، لەگەلمان بەردەوام بیت

Kurdzhin

عاده‌تی ئه‌م چه‌رخه‌ وایه‌ ، ئه‌هل دڵ غه‌مگین ئه‌کا
شا هه‌میشه‌ ماته‌ ، پیاده‌ په‌یلی جێی فه‌رزین ئه‌کا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2012-08-02 00:29:37

شه‌ره‌فخان
خونچەی نوێ
شوێن: هه‌ولـــێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2012-01-12
دواترین سه‌ردان: 2012-11-13
په‌یامه‌كان: 68
WindowsFirefox

Re: كوا دیموكراسی له‌ ئیسلامدا ؟!

ده‌سته‌كانت خۆشبێت ،زۆر حه‌ز له‌و جۆره‌ بابه‌تانه‌ ئه‌كه‌م ،به‌پێی بونی كات ئه‌یخوێنمه‌وه‌ .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net