.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














كوا دیموكراسی له ئیسلامدا ؟!
-وه‌ڵامێك بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن دیموكراسی له ئیسلامدا نیه
پێشهاته سیاسیه‌كان و گۆڕانكاریه به‌رده‌وامه‌كانی ، به‌ره به‌ره واده‌كات ئایدیا و بیردۆز و چه‌مكی زیاتر بێته ناو ده‌ریایی سیاسه‌ته‌وه ، ئه‌مه‌ش هیچ كاتێ نه‌بۆته ڕێگر له ڕاوه‌ستانی ئه‌م ده‌ریایه و شه‌پۆڵه‌كانی ، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی سه‌یر بێ زیاتر شوێنكه‌وتووان و درووستكه‌رانی ئه‌و ئایدیایانه زیاد بێت ، وه‌ك ده‌شزانین ئیسلام له سه‌ره‌تاوه خۆی به ئه‌ندامێكی ئه‌و كه‌شتیه ده‌زانێ كه پڕیه‌تی به‌و ئایدیایانه‌ی به‌ناو ده‌ریای سیاسه‌تدا هاتووچۆ ده‌كه‌ن ،
ئه‌وه‌ی سه‌یره ڕۆژانه شتانێكمان گوێ لێده‌بێت كه ناتوانین له به‌رامبه‌ریدا پێبكه‌نین یان بگرین ، چونكه وه‌ك ئه‌وه دێته پێشچاومان كه هاوكارێكمان چه‌كێكی به‌رامبه‌ر خۆی ڕاگرتووه به‌و حسابه‌ی كه یه‌ك فیشه‌كی تیا نیه ، به‌ڵكو نایبینێ ، ئێمه‌ش جار جارێ پێویسته ئاگاداری بكه‌ینه‌وه له‌وه‌ی كه ئه‌وه هه‌ڵه‌یه و زیانی بۆخۆت و بۆ ئێمه هه‌یه ،
ئه‌م ماوه‌یه گوێم له‌وه بوو كه ئه‌ندامێكی حزبێكی ئیسلامی وتوویه‌تی ئیسلام دیموكراسی تیا نیه ، یان نایزانێ ، نازانم شتێكی له‌و بابه‌ته بوو ، گرنگ نیه ئه‌و براده‌ره وای وتووه یان نا ، گه‌ر وای وتبێ ، ئه‌بێ وه‌ك ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌وه باسمانكرد ئاگاداری بكه‌ینه‌وه ، گه‌ر واش نه‌بێ با ئه‌م بابه‌ته وه‌ڵامێكیش بێ بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن دیموكراسی له ئیسلامدا نیه ،
پێش هه‌مووشتێك ، دیموكراسی نه ئایدیۆلۆجیایه نه جۆره بیركردنه‌وه‌یه‌ك كه تایبه‌ت كرابێ بۆ چه‌ند لایه‌نێك ، به‌ڵكو ده‌توانین بڵێین مه‌رجێكه له‌م ڕۆژگاره‌دا كه ئه‌گه‌ر بێتوو هه‌ر لایه‌نێك خاوه‌نی نه‌بێت قبوول نه‌كراوه له لایه‌ن گه‌له‌وه ، چونكه دیموكراسی واته ده‌نگی ئازاد ، واته ڕای گه‌ڵ ، واته هه‌ڵبژاردنی گه‌ل ، ئیتر ئه‌وه‌ی له‌وه جیاوازتر ناوی لێده‌نێت به‌هه‌ڵه‌دا چووه ، ئه‌مه حه‌قیقه‌تێك نیه به بڕیاری كۆمه‌ڵێكه‌وه به‌سترابێته‌وه ، و كۆمه‌ڵێكی تر به هه‌ڵه‌ی له‌قه‌ڵه‌م بده‌ن ، به‌ڵكو داواكاریه‌كی گشتی مرۆڤایه‌تیه‌وه له‌و سه‌رده‌مه
من نامه‌وێ چیتر بیرۆكه‌ی خۆم بسه‌پێنم له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی وا تێگه‌یشتوون ، ته‌نها حه‌زده‌كه‌م پارچه‌یه‌ك نووسین له كتێبه‌كه‌ی دكتۆر عه‌لی وه‌ردی به ناوی (گاڵته‌جاڕی عه‌قڵی مرۆڤ) بهێنمه ناو ئه‌م باسه‌وه كه ده‌رباره‌ی دیموكراسی له ئیسلامدا نووسیویه‌تی ، هه‌ڵبه‌ته زۆر سوپاس بۆ ئه‌و هاوڕییه خۆشه‌ویسته‌ی به‌و كتێبه‌ی ناساندم ،
دكتۆر له كتێبه‌كه‌یدا ده‌ڵێ ، ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن دیموكراسی له ئیسلامدا نیه ، به‌هه‌ڵه‌دا چوون ، چونكه هیچ نه‌بێ با بگه‌ڕێنه‌وه سه‌رده‌می خه‌لافه‌ت و پێغه‌مبه‌ر ، (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) چونكه ئه‌وه دیارترین به‌ڵگه‌یه بتوانن بیدۆزنه‌وه بۆخۆیان ، وه ده‌ڵێ كه ڕۆژهه‌ڵات ناسان كه باسی دیموكراسی ده‌كه‌ن هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی له‌گه‌ڵ ده‌ده‌ن كه له یۆنانه‌وه تا ئه‌م سه‌رده‌مه وابوه و وا ڕوویداوه ، بێ ئه‌وه‌ی ناوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی بێنن ، ( جا بۆیه با ئێمه‌ش (ئیسلامیه‌كان) وه‌ك ئه‌و براده‌رانه‌مان لێ نه‌یێت) ، دكتۆر ده‌ڵێ له‌وه‌یاندا حه‌قی خۆیانه ، چونكه دیموكراسی له ئیسلامدا ته‌نها ماوه‌ی چوار خه‌لافه‌ته‌كه‌ی گرته‌وه وه كۆتای پێهات به درووستبوونی ده‌وڵه‌تی ئومه‌وی ،
بێگومان كه‌س گومانی له‌وه‌دا نیه كه پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) له‌و باره‌وه چۆن بووه ، وه چۆن بۆچوونی تری قبوڵكردووه ، با بێین باسی ئه‌و خه‌لیفانه بكه‌ین كه به حوكم كردنی ئیسلامی ته‌واو ناسراون ، وه با له ئه‌بوبه‌كره‌وه ده‌ست پێ بكه‌ین :
ده‌گێڕنه‌وه ئه‌بوبه‌كر (ره‌زای خوای له‌سه‌ر بێت) زۆر به به‌زه‌یی و دڵنه‌رم بووه ، به ڕاده‌یه‌ك پێش ئه‌وه‌ی ببێ به جێ‌نشین ، مه‌ڕو ماڵاتی ماڵه هه‌ژار و بێكه‌سه‌كان بدۆشێ وه‌ك پیاوهتیهك و به‌زه‌یی هاتنه‌وه پێیان ، پاش ئه‌وه‌ی بوو به جێ‌نشین ، ڕۆژێ ژنه دراوسێكه‌ی پێی گوت (جا چیتر مهڕهكهمان نادۆشی) ئه‌ویش له وه‌ڵامدا وتی (به گیانی خۆم ده‌بێ بۆتان بدۆشم ، ده‌ستی كرد به دۆشینی ،
جارێكیش كه‌سێك جوێنێكی ناشرینی پێدا ، ئه‌بو برزه ڕاپه‌ری و تی ئه‌ی جێنیشینی پێغه‌مبه‌ر لێم گه‌ڕێ با له‌ملی بده‌م ، ئه‌ویش له وه‌ڵامدا وتی ( دانیشه ئه‌وه بۆ كه‌س نیه بۆ پێغه‌مبه‌ر نه‌بێ) ،
وه ده‌رباره‌ی عومه‌ریش ، ڕه‌نگه زۆربه‌تان ئه‌مه‌تان بیستبێ به‌ڵام گرنگی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌تان نه‌بینیوه ، كه عومه‌ر بو به جێ‌نشین ، یه‌كێك هه‌ڵسایه‌وه و تی (عومه‌ر شه‌رتبێ ئه‌گه‌ر هه‌ر خوارییهكمان له‌تۆ بینی ، به‌م شمشێره ڕاستی كه‌ینه‌وه ، عومه‌ریش وتی (سوپاس بۆ ئه‌و خودایه‌ی كه له‌ناو میلله‌ته‌كه‌مدا كه‌سانێكی وای درووستكردووه گه‌ر خوار وخیچیهكم لێ ببینم بۆم ڕاست ده‌كه‌نه‌وه)
ده‌ڵێن ڕۆژێكیتر ، كه‌سێك به توڕه‌ییه‌وه به عومه‌ری وت (له‌خوا بترسه ) یه‌كێ: له هاوه‌ڵانی عومه‌ر وتی چۆن به پێشه‌وای مسوڵمانان ده‌ڵێی له خوا بترسی ، عومه‌ریش وتی (لێی گه‌رێ با پێم بڵێ قسه‌یه‌كی باشی كرد ، ئێوه هیچ سوددتان نیه گه‌ر قسه‌یه‌كی واتان لێنهبیستم ، وه من زۆر بێ كه‌ڵكم گه‌ر لێتانی قبوڵ نه‌كه‌م )
ئه‌گه‌ر به وه‌ردی له عوسمانیش بكۆڵینه‌وه ده‌بینین كه‌سێكی زۆر دیموكراسیه ، له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو قسه‌یه‌ی ده‌رباره‌ی هه‌یه ، ده‌گێرنه‌وه ڕۆژێك كه‌سێك زۆر به توندی به‌ڕووی دا هات وه‌ك ئه‌وه‌ی بیه‌وێ تیرۆری بكا ، عوسمانیش زله‌یه‌كی لێدا تا خستی ، كابرا وتی (ئازارت پێگه‌یاندم ئه‌میری مسوڵمانان ) ، كه عوسمان دڵنیا بوو له‌وه‌ی مه‌به‌ستی خراپی نه‌بووه ، دانه‌وییه‌وه وتی ( تۆڵه‌ی خۆت وه‌رگره لێم سوێند به‌خوا وامزانی ده‌تویست ئازارم پێبگه‌یه‌نی ) كابراش وتی ( وازت لێهێنرا )
ملهوڕی و زۆرداری ده‌بێ له كوێی ئه‌م جێنشینانهوه داببێ ؟؟ ، بێگومان ئه‌وان هه‌مووكات ڕه‌چاوی بۆچوون و قسه‌ی كه‌سانی تریان كردووه ،
وه عه‌لی (ره‌زای خوای له‌سه‌ر بێت) دیموكراسی له هه‌ڵسوكه‌وتی ده‌دره‌وشایه‌وه ، زیاده‌ڕه‌وی نیه گه‌ر بڵێین كه عه‌لی له زۆر فه‌رمانڕاوای سه‌ده‌ی بیسته‌م دیموكراتیخواز بووه ،
(دكتۆر لێره‌دا زۆر نموونه‌ی له‌سه‌ر دیموكراتیخوازبوونی عه‌لی باس كردووه ، ته‌نها دووان باس ده‌كه‌ین ( ،
كاتێ عه‌بدوڵڵای كوری عومه‌ر ڕازی نه‌بوو به‌یعه‌ت بدا به عه‌لی و دوای بكه‌وێ ، داوایكرد سه‌فه‌ر بكا و ئه‌وانیش داوای كه‌سێكیان لێ‌كرد كه‌فاله‌تی بكات ، به‌ڵام ئه‌و به‌وه ڕازی نه‌بوو ، ئیمامی عه‌لی خۆی بوو به كه‌فیلی ، كه هه‌رگیز له مێژوودا شتی وا ڕووینه‌داوه ، فه‌رمانڕه‌وایه‌ك ببێ به كه‌فیلی كه‌سێك كه سه‌رپێچی لێده‌كات ، ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین نیشانه‌ی دیموكراسیه ،
ده‌گێرنه‌وه ڕؤژێكیتر ، عه‌لی له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵانی دانیشتبوو و قسه‌ی بۆ ده‌كردن ، یه‌كێ: له‌وانه‌ی كه لێێ جودا بوبووه ، باسی عه‌لی كرد و وتی (نه‌فره‌تی خودای لێبێ چه‌ند شاره‌زایه ) ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ ئیمامی عهلیدابوون لێی ڕاپه‌ڕین و ویستیان بیكوژن ، عه‌لی وتی (له‌سه‌رخۆتان بن ، جنێو به جنێو تۆڵه ده‌كرێته‌وه یان تاوان به گوناه؟!!) ، ئیتر نموونه‌ی تر زۆر هه‌ن له ژیانی ئه‌م كه‌ڵه پیاوانه‌ی ئیسلام ، كه به‌ڕاستی نوێنه‌ری ئیسلام بوون ، نه‌وه‌ك شتی تر
ئه‌وانه‌ی باسمانكرد هه‌ندێ له نووسینه‌كانی كتێبكهی دكتۆر عه‌لی وه‌ردی بوو ، خودا لێی خۆش‌بوو و گۆڕی پڕ نوور بكا ، ئه‌م باسانه شتانێكن پێویسته بخوێندرێنه‌وه ، به تایبه‌ت بۆ كه‌سانێك كه وه‌ك ئه‌م خه‌لیفانه خۆیان به نوێنه‌ری ئیسلام ده‌زانن و ناویان ئیسلامیه ، چونكه گه‌ر ئه‌وان شارازا نه‌بن ، ئه‌ی ده‌بێ مسوڵمانان له‌كوێوه بزانن و شارازا بن ؟!! ، ئیتر دوا وته
ئیسلام ئاینێكی گشتگیره ، كه ته‌نها لایه‌نی ڕوحی ناگرێته‌وه ، ئه‌مه‌ش شتێكه كه تایبه‌تی كردووه له‌گه‌ڵ ئاینی تر ، وه ئه‌وانه‌ی خۆیان به ئیسلامی ئه‌زانن ، ده‌بێ له ڕووی پێویستی خه‌ڵكه‌وه بڕیار له كێشه‌كان باسه‌كان بده‌ن ، نه‌وه‌ك سه‌رچاوه‌ی قسه‌كانیان له كه‌سانێكی بێ بنه‌ما هێنابێ ، یان له شتانێك كه شایسته‌ی باسكردن نین ، ئیسلام هه‌ر دیموكراسی بووه تا ئه‌وكاته‌ی سوڵتان و ده‌سه‌ڵاتداره ملهوڕ و زۆرداره‌كان به‌ناوی دینه‌وه ئه‌وه‌یان نه‌هێشت و (اطیعوا اولوا الامر) یان زیادكرد بۆ هێشتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی زۆرداران به ناوی ئیسلام .
-ئوسامه ئه‌نوه‌ر

له‌سه‌ر هێڵ نییه
dastakant xosh bet sarkaw tu bet

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش به‌ریزم
بۆ ئه‌م بابه‌ته جوانه‌ت زۆر به‌سووده
له‌سه‌ر هێڵ نییه








پێش هه‌مووشتێك ، دیموكراسی نه ئایدیۆلۆجیایه نه جۆره بیركردنه‌وه‌یه‌ك كه تایبه‌ت كرابێ بۆ چه‌ند لایه‌نێك ، به‌ڵكو ده‌توانین بڵێین مه‌رجێكه له‌م ڕۆژگاره‌دا كه ئه‌گه‌ر بێتوو هه‌ر لایه‌نێك خاوه‌نی نه‌بێت قبوول نه‌كراوه له لایه‌ن گه‌له‌وه ، چونكه دیموكراسی واته ده‌نگی ئازاد ، واته ڕای گه‌ڵ ، واته هه‌ڵبژاردنی گه‌ل ، ئیتر ئه‌وه‌ی له‌وه جیاوازتر ناوی لێده‌نێت به‌هه‌ڵه‌دا چووه ، ئه‌مه حه‌قیقه‌تێك نیه به بڕیاری كۆمه‌ڵێكه‌وه به‌سترابێته‌وه ، و كۆمه‌ڵێكی تر به هه‌ڵه‌ی له‌قه‌ڵه‌م بده‌ن ، به‌ڵكو داواكاریه‌كی گشتی مرۆڤایه‌تیه‌وه له‌و سه‌رده‌مه
کاکە ئوسامە گیان بابەتێکی زۆر جوانە
براکەم دەستەکانت خۆش بن و خوا پاداشتت بداتەوە
بەهیوای بەردەوامیت لە سوود و زانیاریەکانت
سەرکەوتوو و ئاسوودە و سەرفرازبیت هەمیشە.
له‌سه‌ر هێڵ نییه






dastakant xosh sarkautubit
له‌سه‌ر هێڵ نییه










کاکە سوئام گیان دەستەکانت خۆش بێت برا شیرینەکەم ،
بەراستی بابەتێکی جوانبوو ، هەر بژیت ، هیوای بەردەامی هەمیشەی و سەرکەوتنت بۆ دەخوازم
بە هیوام کە هەمیشە بابەتی جوانترمان بۆ ئامادە بکیت و، لەگەلمان بەردەوام بیت

عاده‌تی ئه‌م چه‌رخه وایه ، ئه‌هل دڵ غه‌مگین ئه‌کا
شا هه‌میشه ماته ، پیاده په‌یلی جێی فه‌رزین ئه‌کا
له‌سه‌ر هێڵ نییه




ده‌سته‌كانت خۆشبێت ،زۆر حه‌ز له‌و جۆره بابه‌تانه ئه‌كه‌م ،به‌پێی بونی كات ئه‌یخوێنمه‌وه .
له‌سه‌ر هێڵ نییه