.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











خه‌ندان -پرسیارێك له ئارادایه كه ئایا پێویست ده‌كات زه‌رفی جبسی په‌تاته ئاگاداركردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر بنوسرێت؟پێده‌چێت له‌سه‌ره‌تاوه كه‌مێك بۆچونهكهت به‌لاوه سه‌یربێت، به‌ڵام ئه‌م پرسیاره كاتێك هاته ئاراوه كه كاریگه‌رییه ئێجگار مه‌ترسیداره‌كانی ئه‌م خۆراكه ئاشكرا كرا و ده‌ركه‌وت، نه‌ك به‌ته‌نها ئه‌م جبسه خۆراكه بۆ قه‌ڵه‌وی و نه‌خۆشییه بڵاوه‌كانی دڵ، به‌ڵكو ده‌بێته‌هۆی دروستكردنی كێشه له گه‌شه‌ی كۆرپه‌له و زێده چالاكی له‌نێو منداڵاندا و له‌هه‌مووی مه‌ترسیدارتر توشبوون به شێرپه‌نجه له پێگه‌یشتوواندا.به‌پێی داتاكانی ڕێكخراوی (ی‌و گۆڤ)ی به‌ڕیتانی كه هه‌فته‌ی ڕابردوو بڵاوكرایه‌وه، یه‌ك له‌سه‌ر سێی منداڵانی به‌ریتانیا هه‌موو ڕۆژێك جبسی په‌تاته ده‌خۆن و دوو له‌سه‌ر سێكه‌ی دیكه‌شی چه‌ند جارێك له هه‌فته‌یه‌كدا ئه‌م خۆراكه به‌كارده‌هێنن، هه‌روه‌ها ساڵانه نزیكه‌ی شه‌ش ملیار پاكه‌ت جبسی په‌تاته ده‌خورێت كه ئه‌مه‌ش ده‌كاته یه‌ك ته‌ن له په‌تاته‌ی سوره‌وه‌كراو له هه‌ر سێ خوله‌كێكدا وه‌یان ١٠٠ پاكه‌ت بۆ هه‌ر تاكێك.ئه‌وه‌ی جێی بایه‌خه، خواردنی ئه‌م ڕێژه‌یه‌ی جبسی په‌تاته كه له وڵاتانی دیكه‌شدا له‌وه كه‌متر نییه، هاوتایه به خواردنه‌وه‌ی ساڵانه‌ی نزیكه‌ی پێنج لیتر له ڕۆنی چێشت له‌گه‌ڵ خۆراكه‌كانماندا، ئه‌مه جگه له باسكردنی ئه‌و چه‌وری و شه‌كر و خوێیه‌ی كه له ئاماده‌كردنی هه‌ر پاكه‌تێكدا به‌كارهێنراوه.ته‌واوی ئه‌م زانیارییانه پێده‌چێت ئه‌سته‌م بێت بۆ بڕواپێكردن گه‌ر به‌چاوێكی بێ گوناهه‌وه له‌و پاكه‌ته ڕازاوانهی كه سه‌كۆی ماركێت و دوكان و وێستگه‌ی به‌نزینخانه‌كانیان قه‌ره‌باڵغ كردووه، بڕوانین.به‌ڵام ئه‌و لۆگۆ و ڕه‌نگه ڕازاوانهی كه بۆ داپۆشینی ئه‌و به‌رهه‌مانه له‌سه‌ر پاكه‌ته‌كان دانراون، به‌شێوه‌یه‌كن كه تا ڕاده‌ی ئالوده‌بوون ڕامانده‌كێشن.ئه‌مانه‌ش چه‌ند ڕاستییهكن ده‌رباره‌ی چۆنێتی دروستكردنی ئه‌و جبسانه كه میشێل مۆس له كتێبه نوێیه‌كه‌یدا به‌ناوی (خوێ و شه‌كر و چه‌وری) باسی لێوه ده‌كات، توێژینه‌وه نوێیه‌كه‌ی میشێل ده‌ری ده‌خات كه چۆن ئه‌نجامی چه‌ندین ساڵ له توێژینه‌وه و به‌دواداگه‌ڕان، ئه‌م جبسانه له خۆراكێكی ساده‌ی ساڵی حه‌فتاكانه‌وه ده‌بات بۆ به‌رهه‌مێك كه وه‌ك بۆمبێكی زیره‌ك بۆ مێشكمان دروستكراوه.كاتێك جبسێك ده‌خه‌یته ده‌مته‌وه، یه‌كه‌م جار تامی خوێكه ده‌یدات له‌ده‌مت و ئه‌مه‌ش كاریگه‌رییه‌كه كه پیشه‌سازی خوێ پێیده‌ڵێن "تامی ته‌قینه‌وه"، هه‌ره‌ها جیبسه نوێیه‌كان پڕن له چه‌وری، ئه‌مه‌ش شتێكه كه پیشه‌وه‌ران پێیده‌ڵێن (تامی ده‌م)، ئه‌مه‌ش هه‌مان ئه‌و بیرۆكه‌ی خۆشی لێوهرگرتنهیه كه كاتێك گازێك له په‌نیره چه‌وره‌كان ده‌گرین، ئه‌و تامه‌مان بۆ دێت، هه‌ست كردن به‌م تامی چه‌ورییه‌ش له‌ڕێی ئه‌و ده‌ماره‌وه‌یه كه له مهڵاشووماندایه و هه‌سته‌كان ده‌نێرێت بۆ مێشك، بۆیه تا (تامی ده‌م) له‌و جبسانهدا زیاتر بێت، زیاتر هه‌ست به خۆشییه‌كه‌ی ده‌كه‌ین.شانبه‌شانی خوێ و چه‌وری، شه‌كر دێت كه سروشتیانه له‌نێو نیشاسته‌ی پهتاتهكهدایه و ئه‌و تامه سیانییه دروستده‌كات كه به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی له مێشكماندا بوونی هه‌یه و له‌لایه‌ن خانه‌كانی مێشكه‌وه خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت.له كۆتاییدا هه‌ستبزوێنی ئه‌م جبسانه پێكانی ڕێگا زانستییهكهیهتی ئه‌ویش (قرچه قرچی) ژێر دانمانه، توێژه‌ره‌وان ده‌ریانخستووه، تا قرچه قرچی ئه‌و جیبسانه زیاتربێت له‌كاتی خواردندا، زیاتر به‌ره‌و حه‌ز و ئالوده‌بوون ڕاپێچمان ده‌كات.

له‌سه‌ر هێڵ نییه






dast xosh basaqa bo aw zaniarya grnga

له‌سه‌ر هێڵ نییه



به‌رهه‌مێك كه وه‌ك بۆمبێكی زیره‌ك بۆ مێشكمان دروستكراوه.كاتێك جبسێك ده‌خه‌یته ده‌مته‌وه
ده ست خوش سوباس بو ئه م زانيارييه به ريزم ..

له‌سه‌ر هێڵ نییه








dast xosh


له‌سه‌ر هێڵ نییه





سوپاس بؤ ئيوه ى به رئز
له‌سه‌ر هێڵ نییه







له‌سه‌ر هێڵ نییه





سوپاس بؤ تؤش نیان
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده ست خوش بو ئه م زانيارييه به ريزم ..
له‌سه‌ر هێڵ نییه