❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / زانیاریه کی به نرخ له سه ر چیپسی په تاته

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2013-04-10 09:05:11

twana.T&H
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2013-04-04
دواترین سه‌ردان: 2013-06-09
په‌یامه‌كان: 171
unknownOpera

زانیاریه کی به نرخ له سه ر چیپسی په تاته

خه‌ندان -پرسیارێك له‌ ئارادایه‌ كه‌ ئایا پێویست ده‌كات زه‌رفی جبسی په‌تاته‌ ئاگاداركردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر بنوسرێت؟پێده‌چێت له‌سه‌ره‌تاوه‌ كه‌مێك بۆچونه‌كه‌ت به‌لاوه‌ سه‌یربێت، به‌ڵام ئه‌م پرسیاره‌ كاتێك هاته‌ ئاراوه‌ كه‌ كاریگه‌رییه‌ ئێجگار مه‌ترسیداره‌كانی ئه‌م خۆراكه‌ ئاشكرا كرا و ده‌ركه‌وت، نه‌ك به‌ته‌نها ئه‌م جبسه‌ خۆراكه‌ بۆ قه‌ڵه‌وی و نه‌خۆشییه‌ بڵاوه‌كانی دڵ، به‌ڵكو ده‌بێته‌هۆی دروستكردنی كێشه‌ له‌ گه‌شه‌ی كۆرپه‌له‌ و زێده‌ چالاكی له‌نێو منداڵاندا و له‌هه‌مووی مه‌ترسیدارتر توشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ له‌ پێگه‌یشتوواندا.به‌پێی داتاكانی ڕێكخراوی (یو گۆڤ)ی به‌ڕیتانی كه‌ هه‌فته‌ی ڕابردوو بڵاوكرایه‌وه‌، یه‌ك له‌سه‌ر سێی منداڵانی به‌ریتانیا هه‌موو ڕۆژێك جبسی په‌تاته‌ ده‌خۆن و دوو له‌سه‌ر سێكه‌ی دیكه‌شی چه‌ند جارێك له‌ هه‌فته‌یه‌كدا ئه‌م خۆراكه‌ به‌كارده‌هێنن، هه‌روه‌ها ساڵانه‌ نزیكه‌ی شه‌ش ملیار پاكه‌ت جبسی په‌تاته‌ ده‌خورێت كه‌ ئه‌مه‌ش ده‌كاته‌ یه‌ك ته‌ن له‌ په‌تاته‌ی سوره‌وه‌كراو له‌ هه‌ر سێ خوله‌كێكدا وه‌یان ١٠٠ پاكه‌ت بۆ هه‌ر تاكێك.ئه‌وه‌ی جێی بایه‌خه‌، خواردنی ئه‌م ڕێژه‌یه‌ی جبسی په‌تاته‌ كه‌ له‌ وڵاتانی دیكه‌شدا له‌وه‌ كه‌متر نییه‌، هاوتایه‌ به‌ خواردنه‌وه‌ی ساڵانه‌ی نزیكه‌ی پێنج لیتر له‌ ڕۆنی چێشت له‌گه‌ڵ خۆراكه‌كانماندا، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ باسكردنی ئه‌و چه‌وری و شه‌كر و خوێیه‌ی كه‌ له‌ ئاماده‌كردنی هه‌ر پاكه‌تێكدا به‌كارهێنراوه‌.ته‌واوی ئه‌م زانیارییانه‌ پێده‌چێت ئه‌سته‌م بێت بۆ بڕواپێكردن گه‌ر به‌چاوێكی بێ گوناهه‌وه‌ له‌و پاكه‌ته‌ ڕازاوانه‌ی كه‌ سه‌كۆی ماركێت و دوكان و وێستگه‌ی به‌نزینخانه‌كانیان قه‌ره‌باڵغ كردووه‌، بڕوانین.به‌ڵام ئه‌و لۆگۆ و ڕه‌نگه‌ ڕازاوانه‌ی كه‌ بۆ داپۆشینی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ له‌سه‌ر پاكه‌ته‌كان دانراون، به‌شێوه‌یه‌كن كه‌ تا ڕاده‌ی ئالوده‌بوون ڕامانده‌كێشن.ئه‌مانه‌ش چه‌ند ڕاستییه‌كن ده‌رباره‌ی چۆنێتی دروستكردنی ئه‌و جبسانه‌ كه‌ میشێل مۆس له‌ كتێبه‌ نوێیه‌كه‌یدا به‌ناوی (خوێ و شه‌كر و چه‌وری) باسی لێوه‌ ده‌كات، توێژینه‌وه‌ نوێیه‌كه‌ی میشێل ده‌ری ده‌خات كه‌ چۆن ئه‌نجامی چه‌ندین ساڵ له‌ توێژینه‌وه‌ و به‌دواداگه‌ڕان، ئه‌م جبسانه‌ له‌ خۆراكێكی ساده‌ی ساڵی حه‌فتاكانه‌وه‌ ده‌بات بۆ به‌رهه‌مێك كه‌ وه‌ك بۆمبێكی زیره‌ك بۆ مێشكمان دروستكراوه‌.كاتێك جبسێك ده‌خه‌یته‌ ده‌مته‌وه‌، یه‌كه‌م جار تامی خوێكه‌ ده‌یدات له‌ده‌مت و ئه‌مه‌ش كاریگه‌رییه‌كه‌ كه‌ پیشه‌سازی خوێ پێیده‌ڵێن "تامی ته‌قینه‌وه‌"، هه‌ره‌ها جیبسه‌ نوێیه‌كان پڕن له‌ چه‌وری، ئه‌مه‌ش شتێكه‌ كه‌ پیشه‌وه‌ران پێیده‌ڵێن (تامی ده‌م)، ئه‌مه‌ش هه‌مان ئه‌و بیرۆكه‌ی خۆشی لێوه‌رگرتنه‌یه‌ كه‌ كاتێك گازێك له‌ په‌نیره‌ چه‌وره‌كان ده‌گرین، ئه‌و تامه‌مان بۆ دێت، هه‌ست كردن به‌م تامی چه‌ورییه‌ش له‌ڕێی ئه‌و ده‌ماره‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ مه‌ڵاشووماندایه‌ و هه‌سته‌كان ده‌نێرێت بۆ مێشك، بۆیه‌ تا (تامی ده‌م) له‌و جبسانه‌دا زیاتر بێت، زیاتر هه‌ست به‌ خۆشییه‌كه‌ی ده‌كه‌ین.شانبه‌شانی خوێ و چه‌وری، شه‌كر دێت كه‌ سروشتیانه‌ له‌نێو نیشاسته‌ی په‌تاته‌كه‌دایه‌ و ئه‌و تامه‌ سیانییه‌ دروستده‌كات كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی له‌ مێشكماندا بوونی هه‌یه‌ و له‌لایه‌ن خانه‌كانی مێشكه‌وه‌ خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت.له‌ كۆتاییدا هه‌ستبزوێنی ئه‌م جبسانه‌ پێكانی ڕێگا زانستییه‌كه‌یه‌تی ئه‌ویش (قرچه‌ قرچی) ژێر دانمانه‌، توێژه‌ره‌وان ده‌ریانخستووه‌، تا قرچه‌ قرچی ئه‌و جیبسانه‌ زیاتربێت له‌كاتی خواردندا، زیاتر به‌ره‌و حه‌ز و ئالوده‌بوون ڕاپێچمان ده‌كات.

Kurdzhin
هيچ هه‌نگاوێك نيه‌ ئه‌وه‌نده‌ گه‌وره‌ بێت به‌يه‌ك جار بمانگه‌يه‌نى به‌ خۆزگه‌كانمان.. هه‌ميشه‌ پێويستمان به‌هه‌نگاوه‌ بچوكه‌كانه‌.!!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2013-04-10 17:49:48

kashweest22
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-03-04
دواترین سه‌ردان: 2014-01-14
په‌یامه‌كان: 612
WindowsFirefox

Re: زانیاریه کی به نرخ له سه ر چیپسی په تاته

dast xosh basaqa bo aw zaniarya grnga

Kurdzhin
لە بێدەنگیدا فێرببن تاوەکو گوێ لەو بوون و حزورە خامۆشە بگرن کە لە ناختانەوە بە زمانی دڵ قسەتان لەگەڵ دەکات.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2013-04-11 03:08:43

sazlin
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2013-01-04
دواترین سه‌ردان: 2013-08-30
په‌یامه‌كان: 48
WindowsSafari

Re: زانیاریه کی به نرخ له سه ر چیپسی په تاته

به‌رهه‌مێك كه‌ وه‌ك بۆمبێكی زیره‌ك بۆ مێشكمان دروستكراوه‌.كاتێك جبسێك ده‌خه‌یته‌ ده‌مته‌وه‌

ده ست خوش سوباس بو ئه م زانيارييه به ريزم ..

Kurdzhin
هه‌موشتێ که‌زۆر بو هه‌رزان و بێ نرخ ده‌بێت جگه‌ له‌ زانست و دانایی که‌هه‌رچه‌ند زیاتر بێ ئازیز تر ده‌بێ.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2013-04-16 12:19:49

rezhnay
پڕشنگی یانە
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-21
دواترین سه‌ردان: 2014-02-12
په‌یامه‌كان: 1431
WindowsMSIE7

Re: زانیاریه کی به نرخ له سه ر چیپسی په تاته

dast xosh

Kurdzhin
۞..´*• *•. .•*´ •*´*• *•. .۞
. لا اله الا الله محمد رسول الله
۞..•..*. ¸.• •.¸ ..`*.. • *•. ۞
http://www.kurdupload.com/images/jtMBC4r1363297220/72.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2013-04-18 22:40:07

twana.T&H
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2013-04-04
دواترین سه‌ردان: 2013-06-09
په‌یامه‌كان: 171
unknownOpera

Re: زانیاریه کی به نرخ له سه ر چیپسی په تاته

سوپاس بؤ ئيوه ى به رئز

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2013-04-19 04:56:17

nyan physics
پڕشنگی یانە
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2013-04-16
دواترین سه‌ردان: 2014-02-15
په‌یامه‌كان: 643
WindowsMSIE7

Re: زانیاریه کی به نرخ له سه ر چیپسی په تاته

8

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2013-04-20 20:46:29

twana.T&H
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2013-04-04
دواترین سه‌ردان: 2013-06-09
په‌یامه‌كان: 171
unknownOpera

Re: زانیاریه کی به نرخ له سه ر چیپسی په تاته

سوپاس بؤ تؤش نیان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2013-04-21 08:53:46

دایکی هانۆ
کازیوەی یانە
شوێن: slemany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-03-01
دواترین سه‌ردان: 2013-08-13
په‌یامه‌كان: 1831
ویبگه‌
WindowsOpera

Re: زانیاریه کی به نرخ له سه ر چیپسی په تاته

ده ست خوش  بو ئه م زانيارييه به ريزم ..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net