شعر و نەغمەی بولبولێكی سپی
دووشەممە, 20 ئاب 2012 08:23






كەژاڵ ئیبراهیم خدر




1
ئەبوو لەنێوانی،چرۆی شعرو باڵای تۆدا
لەنێو پشكۆی دڵی تۆدا
لەنێو فرمێسكە بەگوڵ چێنراوەكانی
خەرمانەی رووی بەفری سپی تۆدا 
من یەكێكیان هەڵبژێرم
تاكوو سحری جوانی رووی تۆ دەركەوێ
بەڵام هەرچەندم كرد
نەسیمای شعر بێ تۆژیا،،
نەتۆش بێ شعر
پێش وەرینی وەرزی گەڵاو
توڕەبوونی شوشەی دڵی پەپولەیەك
شاعیریان كرد بەئاگرو
 ئاگریش بوو بەپشكۆیەك لەهەموو ماڵێكدا
3
لەو رۆژەوەی شعر دەنوسم
هەزاران جار شەوی چەقۆ
باڵیان بڕیم
هەزاران رۆژ دەستی زۆردار
دەمیان دووریم
لەناو دارەمەیتی رقیانا
بەرەو گۆڕستانیان بردم
بەڵام كاتێ
تۆبووی بەئێوارەو
بووی بەئاسمان
منیش بووم بەشعرێكی نوێ
بووم بەسرودێ بۆنیشتمان
3
بەتاڵ قژت دەنوسم
دارستانێك دەخوێنمەوە
بەفرمێسكی چاوت دەنوسم
دڵۆپێ باران دەنوسمەوە
دەنكە گەنمێك باڵامەو
سپێدەیەك لەگیانمایە
من ئێستا شاعیرێكم
كوردستانێك، لەباوەشمایە
                                                                           4
لەمەودوا
قەڵەمەكەم دەدەمە دەست تۆ
تۆ لەبری من، شعردانێ
تابزانی دڵ تۆش، وەكوو من
ناونیشانی، بەفرو باران و
عەشق و، خۆشەویستی پێ دەزانێ
5
لەسەوزایی شعرێكما
ویستم وێنەی تۆ بنوسمەوە
لەخۆم بچێ
دوور لەخەم و بۆهەمیشە
پێ بكەنێ
شعر گریاو لێم توڕەبوو
ئەوچۆن دەتوانێ
بێ بەتۆ
تۆ هەمیشە لەگەڵمایت و
ئەوتەنها وەرزی پایزان دێ
6
   هەندێ جار هێندە تەنیا دەبم 
وەك خوێنی شەهیدێكی بێ‌ ناونیشان
هەندێ‌ جار هێندە تەنیا دەبم
وەك گەڵای پایزی بەر گەردەلوولی نیگەران
هەندێك جاریش هێندە پڕ دەبم لە تۆ
وەك ئەو دوو باڵدارەی
لە شەوێكی بەفرانباردا
باڵایان تێكەڵ و ئاوێزان......
7
لەسەر بەردە نوێژی باڵات
نوێژی شیعر و ،ماچت  دەكەم
بۆ قیبلەی تۆ، هەمیشە
گەردنم بەرزەو سەر دادەخەم
من دەزانم گەر خۆشەویستی تۆ نەبێت
رۆژی سەد جار گیانم دەدەم
8
من نیشتیمانیكم هەیە جیا
هێندەی شەوانی تەنهاییت
پڕ لەبارانی عەشقەو
هێندەی باڵای لاسە شۆڕێ‌
باڵا بەرزەو
هێندەی خەمی ژنێتیشم
چڕو پڕ
بۆیە هەردەم تیایدا دەسوتێم و
ناوم ناوە نیشتیمانی گڕ......
9
تابلۆیەك
لە قژی ڕەش ودوو چاوی مەست
گەردنێكی بە جامانە داپۆشراوو
باڵایەكی بەرز
لەو دوو چاوەدا، هەڵۆی بەرزو
لەو گەردنەدا پەتی سێدارە و
لەو قژەدا سەرێكی بڕاو
لە ئاسمانی جەستەشتدا
هاواری باوكت وزریكەی مێژوو 
فرمێسكی چاو
10
نەمزانی دەستەكانت
كاروانێكی ڕاگوزارن جێم دەهێڵن
سەرنجت ڕێبوارێكە
هەر ڕۆژێك بێت ڕوخسارم
بەجێدێڵێ‌
من دەمەوێ‌ لە ڕێوو بانی
ئەم ئەوینە سپیی مندا
یەك دڵ و، یەك دەست و، یەك چاو بین
تا لە جیهانی ئەم عەشقەمانا
بێكەس نەبین
11
كە دێی لەسەر كورسیەكە دادەنیشی
كورسیەكە دەبێت بە تەختی پاشایەتی و
لەبەردەمتا شەرم دەكەم
گوڵێك دەدەیت لە بەرۆكم و
لەكەناری ڕۆحما دەیچێنم
بۆ هەمیشە بۆنی دەكەم
كە دەمیش دێنیت ماچم بكەیت
هەڵم دەبڕی تا تینوێتیت بخۆمەوە
بەڵام من فریای هیچ ناكەوم
لە بەردەمتا دەتوێمەوە
12
شعر لای من
نەغمەی بولبولێكی سپی و
باڵی پەپولەیەكی ڕەنگاو ڕەنگ و
چاوی باران و بەفر و
پرشنگی ئەستێرەیە
لەدەشتی ساماڵی دڵما
دەڕوێ‌
لە سنگە فراوانەكەیدا
هەموو شتێ‌ هەڵدەگرێ‌
لەخامۆشی دڵی مندا
هەرچەند هاوار دەكاو، دەنگ هەڵ دەبڕێ‌
بەرامبەر دەسەڵاتی كوشتن و
دابو نەریتی كۆن
دەسەڵاتی پیاو سالاری
هیچی پێ‌ ناكرێ‌
13
بە مناڵی دایكم پرچی بۆ دەهۆنیمەوە و
بەیانیەكیش پرچی باران
دایكم فرمێسكەكانی لەسەر سەرم دەوەرین و
بارانیش جۆگەی شعری دەنوسیەوە
دایكم جوتێ‌ بازنی دەكرە دەستم و
بارانیش لە جۆلانەی شەپۆلەكانیدا
سەمای بۆ وەنەوشەو درەخت دەكرد
لە دوایدا هەردوكیان
بوونە دوو دڵداری
میوانی دایكم و باران و
خەونی شعر
ئاسمانیان پڕكرد لە میهر
14
لە بەردەممدا مەگریە
لەو ساتەدا
دەبمە پەڵە هەورێ‌
لەچاوانتا دڵۆپ دڵۆپ
گەرم گەرم
دەڕژێمە نێو خەمەكانت
تۆش ببە بەكزە بایەك
لەگەڵ خۆت بمبە بۆ كوێستانی نیگاكانت
15
ئەو كاتانەی كە تەنیا بوویت
چەرپاكەتم بۆ داگیرسێنە
پەنجەرەی ژوورەكەت بكەوە
تا وەك بایەك بە ژاوە ژاوێكەوە
خۆم بكەم بە ماڵەكەتدا
ئەمجارەیان وەك دایك
پڕت بكەم لە سۆزی دایەو شعری لایلایە
16
ئەكەر رۆژێك نەتبینم
ئەزمر بەدوو چاوی منەوە
سەیرت دەكات
ئەگەر رۆژێ من گوێم
لەدەنگ نەبێ، گەروی ئەشكەوتێك
گوێچكەی بیستنی منی تیدایەو
گوێت لێ دەگرێ
ئەگەر رۆژێك نەگەمە لات
خەمم هاوبەشی ژیانتەو
بۆنی پەنجەو بۆنی ماچی
یادگاری و كزەی هەناسەتی تیایە
شعری منیش لەوناوەدایە
تریفەی مانگی شەیدایە
هەمیشە بەرەو لات باڵ دەگرم
لەسەر ڕێگەت  دەوەستم و
 ماندووێتیت رادەگرم
پێت دەڵێم"
تۆ بارانی بەهاری،
یان بەفری كرێوەی زستانی
یا ئێوارەیەكی غەمگینی،،
هەموو ڕۆژێك لەم شوێنەدا
سەدان ماچی
پەڕو باڵكراو سوتاوی
غەریبیم وەردەگری
پێم دەڵێی" ببورە گیانەكەم
تۆ شعری چاو ڕەش و
خەرمانەی تەنیای عەشقێكت
پێ‌ نییە بۆ منت هێنابێت
لە جیاتی هەموو ئەمانە
چەپكێ‌ خونچەی كوژراوی
دووجاوم وەردەگری
17
كەگوێ لەكۆنسیرتێك دەگرم
شعرم دەبێ بەشنەبا
كەچیرۆكێك دەخوێنمەوە
دەبم بەشەپۆلی دەریا
كەتابلۆیەكیش دەكێشم
تۆ دێیتە ناو چاوانمەوە
كەباوەشت پێدا دەكەم
چی خەم هەیەو بەجێم دێڵێ
گەش دەبمەوە
18
ئەی بەخشندەترین مرۆڤ
ئەوكاتانەی لەگیرفان و لەبەرۆكی كوردستانا
بۆم دەگەڕیی
من ئەوكاتە لە ناوگەروی قەندیلدام و
دەبم بەتیشك و بەباهۆز
ئەوشەوەش تۆ
دێیتە گەروی قەندیلەوە
بۆم دەگەرێی
بوومەتە هەور
چوومە چیای بونتەوەو
لەگەڵ باران و هەروە بروسكە
ئەبم بەتابلۆیەك
لەسەر شانی بابەگوڕ گوڕ
19
لەم نیشتمانە وێرانەدا
كچێك دەكوژرێ و
لەگەڵ خوێنەكەیدا
عەشق ئەرژێ
كچ ئەبێ بە پەلكەگیایەك
سەوزدەبێ
لەپڕێكا باڵا دەكاو
دەگاتە بەرزایی ئاسمان
شعری منیش لەنێو ئەو ئازارەزۆرەدا
دەبیت بە سوورە گوڵێ
22
گەر ئەمجارە دیاریت بۆكڕیم
كراسێكی شینم بۆبكڕە
تا لەگەڵ ئاسمان ببمە هاوڕێ
بۆدووەك جار
كراسێكی سەوزم بۆبكڕە
تا سنەوبەر بەگەڵاكانی دامبۆشێ و
باخەكان ببنە دەستگیران
بەڵام هەرگیز نەكەی
كراسێكی رەشم بۆبكڕی
چونكە من نامەوێ
جەستەم ببێتە شەوێكی گریاوی
بێوەژنێكی ئەنفالی گەرمیان
23
هەمیشە ویستومە
ئازادی و ژن لەشعرێكدا بنوسمەوە
بەڵام دەستی تیرۆرستێ
بەبەرماڵێكەوە
هاتووەو بۆی سەربریوم
ئیتر ژنە ئەبێ بەكەمانچەیەكی رەش پۆش
ئازادیش بەپەنجەی تاریكی
شعرێك
لەعەشقێكی چاوەڕوانەكراودا
بۆباڵایەكی غەمگین
ئەژەنم
24
ئەی پیاوەكان
بتانەوێ و نەتانەوێ
شەو نیوەی زیاتری موڵكی ژنە
هەتاوو پیكەنین
فرمێسك لەچوار بەش
سێ بەشی موڵكی ژنە
كەچی رۆژنیە لەم شارەدا
سەدای دەنگی مێینەیەك
هاوار نەكا
پیوەندەكانی نیرینە
پۆل و باسكی ژنە شۆخی
پیوەند نەكا
25
هەمیشە گریانیك دەمگری
بۆئەوشیروشمشیرەی
مامزی شعری پی راودەكەن
ئەتگرن و ئەتدەنە
بەر سەری روت و بیری روت و
ووشەی روت
دواتر بۆنیو ئەو دۆزەخەی
بۆنی رەنگەكانی حەرام و
پەیفەكانی كفری لی دیت
26
بیرتە تالی قژت بۆناردبووم
كردم بەدیاری پەرینەوەی
ریگای عەشق
لەسەر ریگاكەت نەومامی شعرم چاندو
لەرۆحمەوە خۆرم بۆبرد
تاهەناسەی شغر
تریفەی گرت
لەناو خەودا چاوەرێم كرد
نەمام نەمام روام و
لەدوایدا بووم بەدرەخت
27
لەسەر شعریكی ئازادی بۆنیشتمان
فاشیەكان شعریكیان دەستگیركرد
دەستی ووشەكانیان بەستەوەو
چاوی ناوەرۆكەكەیان بەست
بۆسبەینی بووم بەسروودی نەورۆز
لەسەر چیایەكی بەرزگرم گرت
28
من هەمیشە چرایەكی داگیرساوی
ئازادیم بۆت
تۆش سنەوبەریكی سەوزی باریكەلە
كاتی كەدیم بەرەو روت
تیكەل دەبین
ئەبین بەچەزنی سەری سال
كاتی چراش كوژایەوە
ئازادی دەبی بەتاریكستان
تۆشدەبی بەسنەوبەریكی رووت
29
كاتی شووشەی دلم
وەك شوشەی شەراب دەشكی
دلی من دەبی بەدارمیوێكی گەیوو
ووردە ووردە هەلدەوەری
كاتی دەنگیشت وەك ژیی
كەمانچەیەك دەچری
نەغمەی شعریش
لەدلی مندا دەكوژری
30
كاتی خەیال بەراكردن
دی بۆلای بالای تۆ
چاوم روون دەبی
دلم زۆر لەجاران زیاتر لی دەدا
كەخەیال وەری
شعریی منیش بال دەگری و دەروا
دەبیی بەپەری
31
چرا مانی
لەكورتە چیرۆكیكی سپی گرت و
ووتی من دەمەوی
بۆهەمیشە چاوەكانم
لەسەرای نووسینی شاعیریكدا
دابگیرسی
نەكا رۆژی دیكیتاتۆریك بمبات و
چاوەكانم
لەئاهەنگی شەوانی
شمشیریكدا هەلپەری
32
دوو دلۆپ فرمیسكی هەلەبجە
رژانە ناوزمانەكەم
بروسكەی خەیالمیان شلەقاند
هەوریك وینەی گرت و
لەخەلوەتیكی سۆفیانەدا
ئاویتەبووم لەگەل خودا
ئیتر لەوساوە تائیستا
فرمیسكەكانم دەریژم
بۆعومەری خاوەرو
منالیكی ساوا
33
هەلۆیەكی بەرزە فر
شعریكمی بەگەردنیا هەلواسیوەو
بەشەوەزەنگی شەویكا
تی دەپەری
تۆفانی دادەكاو
چی دیكتاتۆرە دەمری
34
لەبەردەرگای مزگەوتیكا
دەرۆزەكەری دانیشتوەو
پشتی وەك گۆچان دادەچەمی
ژیانی ئەوبی تریفەو مانگە شەوەو
كەدەشمری لەلای خودا
دەبی بەتەمی
35
ئەوشمشالەی لەهەناسەی
گولی لیوەكانتەوە دی
هیواش هیواش دەگاتە لام
دەبی بەسروودی نەورۆزو
بالای بەئاگری نەورۆز
گردەگری
شعری منیش ئەچیتە سینەیەوەو
شاخ بەشاخ و
باخ بەباخ
لەگەلیا ئەدوی
36
شەهید نامری و
ئەگەربیت و دیوانە شعریك
بۆنی نیشتمان و
تاجە گولینەیەك
لەسەر گۆری دابنری
من دلنیام هەلدەستە سەرپی و
بەپەلە دەرواتە لای بیریەكی شۆخ
لەكەلیدا دەچیتە ژوانی
37
هەندی جار شعریكم
لەهاوریكانی یاخی دەبی
دەچیتە رەگەزی باوك سالاریەوە
دەست وو پەنجەی ژنە شۆخی
عەشقیكی پرخۆشەویستی
تیا سەردەبری
38
هەمیشە چاوم لەو چیایەیە
كەتۆبەتولە ریەكانیدا دەرۆی
تفەنگیكت كردۆتە شان
ناوی خۆت ناوە پیشمەرگەیەكی كوردستان
شعری منیش دەبیتە كارمامزیكی
ئەو پیدەشتەو
تینوو تینوو روی دەكاتە كانیاویكی نیشتمان
39
هەمیشە روبارەكەی دلم
سەرخۆشەو
شەپۆلی قەصیدەیەكی میژووی دەیبا
بۆیە جەستەم دەبیتە دەریاچەیەكی كوژراو
لەخوینیكی شیندا
40
شەهید وینەكەت
بوو بەهەوری دەم خۆرنشین
لەناو فرمیسكیكی قولدا
خستاینە بناریكی خەمتان
چاوت دەبی بەهیشووە تریی
هەلوەریوو بالات چنار
ئیمەش دەتكەین بەخەونیكی
هەلفریووی چاوانی شار
41
كاتی درەختی دەسوتی
قەلەمی من
هەلبەستیكی گریاناوی بۆدەنوسیی
كەبیشمەرگەیەك شەهید دەبیی
جیرۆكیكی غەمگین
بۆشاخ دەنوسی
كەجەستەی كیزۆلەیەكیش
لەبیرزاری سەردەبردری
خەمی هەموو گوندو شار
چاوبالاو سوتاو بۆئازادی
لەباوەشیا هەلدەگری
42
ئەوكاتانەی لام دەخەوی
ئاگات لی نیە
دەتخەوینم
دەتخەمە باوەشمەوە
دەتكەم بەگول
ئەتبەم بۆسەركەلی شاخی سەرم
ئاگات لی نیە
باران لیت ئەداو تەردەبی
بەسەر سەرتا دادەباری
بۆبەیانی لیم دەروانی
هەموو جەستەم شوینی ماچەو
تیشك ئەهاوی
43
كەرۆیشتی شەویش خۆی پیچایەوە
بەجیی هیشتم
لەو رۆژەوە خەو نەچۆتە چاوەكانم
ئەستیرەی چاوانم لەت بووەو
نابینم یادگاریەكانم
44
بەیانیەك
كەتازە خۆر لەدەم كەل دەهاتە دەر
بانگیكردم
بەتیششكیكی زیرینەوە
سەروقژی بۆرەنگ كردم
لەولاشەوە
ئاوی كانیەك بانگی كردم
كردمی بەتەمی و بەدیاری دامی
بەئاسمان
چیاییەكیش بانگی كردم
چوومە لایوكردمی بەسیبەر
بۆدەوەنی
بەلام هیجیان هیندە بزەیان
نەدامی
وەك ئەو بەیانییەی
بەماچیك خەبەرت كردمەوە
روومەتم بوو بەشەونمی شعریك
لەدوایدا بووم بەگولی
روام لەقەراغ دەربەنی



 
هۆنراوه‌
وێنە
تا مردن .... هیچ
تا مردن .... هیچ ١ ئێستا شەوە لە ژێر ئەم ئاسمانەدا گرنگ نییە دانیشتووین ، یا ڕادەکەین کام پرد زەردەخەنە...
وێنە
لەنێو رەنگى بێ رەنگى زەمەندا
کەژال ئیبراهیم خدر لەنێو رەنگى بێ رەنگى زەمەندا دایکم دڵێکى هەیە رەنگاورەنگ لەئاسمانى دواى شکستێکى شۆڕش...
وێنە
گۆشه‌گیری شاعیرێک
به‌‌رله‌وه‌ی ئه‌و سه‌فه‌ر بکات به‌ره‌و به‌هه‌شتی خه‌یاڵیی به‌رله‌وه‌ی...
وێنە
لە وێنەیەکدا
هۆشەنگ شێخمحەمەد ٢٠١١   لە وێنەیەکدا ماندووبووم، درۆ ناکه‌م  له‌ چاوه‌ڕوانی..   به‌ڵێن بۆ تۆ...
وێنە
سێ کورته‌ شێعر ( سه‌ریاس )
سێ کورته‌ شێعر ئه کره م حه سه ن زاده(سه ریاس)         1 ئاڵا هۆده‌ی ئومێدی کرده‌وه‌...
وێنە
گله‌یی
که‌ژال ئیبراهیم خدر 1 ورە من و تۆ جاران یەک کەس بووین ئەمشەو دوانین دووهەناسەو دووگیانى لە یەک جیاواز...
وێنە
ئەگەر ھاتی پەلەمەکە، با دڵم ھێشووی تۆ بگریت؟؟
کەژاڵ ئیبراھیم خدر ١ ھەمیشە لەدرەختێکی وەنەوشەیی دەچی قژت جوانە شانەی ناوێ ھەمیشە لەمیوانی ناوەخت دەچی جگە...
وێنە
کچە گەڵا مەعشوقەکەم.
من زوو وتم لە گەڵای وەریوی پاییز دەچم! من ساڵ نیە لەژێر پێیی نەهامەتیدا لەت لەت نەبم عیلەتی سەفەر ڕەنگی...
وێنە
دووڕۆژ لە نزیکەوە.
. لەو دوریەمەوە دوو ڕۆژ دێمە شاری تۆ.. دوو ڕۆژ لە نزیک تۆ.. بەڵام دووڕۆژ لە بێدەنگترین کاتەکانی ژیانما لەگەڵ تۆ.....
وێنە
الله‌
لە ژیێر نازو سیێبەری ‌ئاڵایەکی چوار لەتەوە ‌نیشتیمانە داخ لە دڵەکەم ‌ڕۆژ لە دوای رۆژ ‌لە دەست...
وێنە
نیشتمانیَك له‌ئه‌رخه‌وان
نیشتمانیَك له‌ئه‌رخه‌وان ...
وێنە
بۆ گیانی تۆ کاکه‌ "مه‌ریوان باوه‌نوری " جوانه‌مه‌رگ
  بۆ مه‌رگی شاعیر و هاورێی زۆر خۆشه‌ویستم " کاکه‌ مه‌ریوان باوه‌نوری " جوانه‌مه‌رگ...
وێنە
ناسك، ناسك ،ئالَ، ئالَ شه‌پۆلی دلَم ئاوبده‌
                  كه‌ژالَ ئیبراهیم خدر 1  به‌شه‌و رۆژ لیَم...
وێنە
باخچەیەکی قەفەسی، وەرزێک لە تەنهایی.
  کەژاڵ ئیبراهیم خدر 1 لەنێو باخچەیەکی پەمەیی دەریادا لەنێو شەپۆلێکی سەرشێتی بەربادا لەناو پەرداخێک لە...
وێنە
بۆ گوڵێک!
  ئەى جوانترین سامفۆنیاى من ئەى هارمۆنیاى ڕەنگەکانى سروشتى من! ئەى باران وکانیاوى من ئەى جوانترین بونەوەرى...
وێنە
وه‌ره‌ گه‌ر تۆ
 وه‌ره‌ گه‌ر تۆ به‌س به‌ گریان پێكه‌نینت دێ تا بۆ به‌ پێكه‌نین هێنانت بگریم و گریان...
وێنە
لەم نەورۆزە
‌ئیتر لاشەم داقرسێینە لەم نەورۆزە ‌لەپیێشەوازی هاتنتدا دەبائیتر دڵی پڕ سۆم ‌پشکۆ دەرکا ‌کەلەم بکە...
وێنە
خەیال
‌گەزەنگی تۆ کۆی بەیانیان ‌سەرئ ئەدا لە ماڵی غەربەت و چۆڵم ‌ئەندیێشەی خەیاڵ ودووریت ‌بۆتە تەوق و...
وێنە
سکالائەرئ خودا
‌ئیوارەیەو لەم ئیوارە خامۆشەدا بە ئەسپایی هێدی هیێدی ‌وا چڕاکانی نیشتیمانە داخ لە دلەکەم ڕوەو نەهات...

ناردنی بابه‌ت

sirwan@kurdzhin.net
یان
sozi@kurdzhin.net

میوان له‌سه‌رهێڵ

کوردژین میوان له‌سه‌رهێڵه